لە ساڵانی ڕابردوو گوێمان لە چەندین چیرۆکی سەرسووڕهێنەر بوو دەربارەی فێڵ کردن لە کاتی کڕینی ئامێرەکانی مۆبایل لە لایان فڕۆشیارانەوە.

ئافرەتێکی 20 ساڵان ئایپادێکی بە 180 دۆلار کڕی کاتێک لە ماڵەوە کردیەوە سەیر دەکاتە پڕیەتی لە ووردە دار.

بەهەمان شێوە هەر ساڵانی ڕابردوو ئافرەتێکی تر ئایپادێک بە 200 دۆلار دەکڕێت کاتێک لە ماڵەوە دەیکاتەوە سەیردەکات پڕیەتی لە پارچە شووشەی شکاو.

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ڕووداوێکی بەهەمان شێوە ڕوویدا.

هەموومان ئەوە دەزانین بەبۆنەی هەینی ڕەشەوە Black Friday داشکاندن لە زۆر لە بەرهەمەکان دەکرێت بەتایبەتی بەرهەمەکانی مۆبایلە زیرەکەکان.
ئافرەتێک ئایفۆن 6 دەکرێت بە 100 دۆلار، بەڵام ئەم ئافرەتە کارتۆنی مۆبایلەکە ناکاتەوە تا تەواو پارەکە دەداتە ئەو کەسە کە مۆبایلەکەی لێ کڕیوە، ئەو ئافرەتە بە بڕوای خۆی مۆبایلەکەی زۆر هەرزان دەستکەوت وە پێویست ناکات سەیری بکات، چونکە 100 دۆلار بۆ ئایفۆن 6 نرخێکی یەکجار کەمە.

بەڵام کاتێک کارتۆنی مۆبایلە ئایفۆن 6کەی کردەوە تووشی شۆک بوو لەبەر ئەوەی لەجیاتی مۆبایلی ئایفۆن 11 پارچە پەتەتای تێدابوو، لەجیاتی شاحینەی ئایفۆن، شاحینەیەکی مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆیدی تێدابوو.

WEB_PHOTO_iPHONE_SCAM_28112017سەیری ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە بکە کە کڕیاری مۆبایلەکە لەکاتی کردنەوەی کارتۆنی مۆبایلی ئایفۆن 6 چۆن توشی شۆک دەبێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.