گرنگترین هەواڵە تەکنەلۆژیەکان باس باسی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی کۆمپانیای سۆنیە، کازوو هیرا دوای ٦ ساڵ کارکردنی وەک سەرۆکی کۆمپانیای سۆنی ئاماژەی بەوە کردوە سۆنی بە کۆمەلێک ئاستەنگی قورسدا تێپەریوە و سەرکەوتنی بەدەست هێناوە ، کازوو وتوویەتی لە بوارەکانی تەلەفزیۆن و یاریی و مۆبایل … هتد کۆمپانیای سۆنی قازانجی تیاکردوە ، بەڵام وەک ئاشکرایە سۆنی بازرگانی کۆمپیوتەری لەدەستداوە، وە کۆمپانیای سۆنی بەباشترین ئامێر دادەنرا کە توانیبووی پێش “ئێلجی و سامسۆنگ بکەوێتەوە”.

 لە “۲٠۱۲”ەوە من هەمیشە ئەرکی پاراستن و دڵنیایبوونەوەی کۆمپانیای سۆنیم کردوە ، من هەمیشە ویستوومە کۆمپانیاکە جێگەی خواستی کریاران بێت و من شانازی بە خۆمەوە دەکەم ، لەو چەند ساڵەی سەرۆک بووم ویستوومە قازانجی کۆمپانیاکە باشتر بکەم ، دلخۆشی من لێرەدا ئەوەیە هەمیشە خەڵکانێک هەبوون وتویانە سۆنی دەگەرێتەوە ، شانازیەک کە دەیکەم بە خۆمەوە ئەوەیە جێگرەکەم “یوشیدا ” هەمیشە پشتگیری کردوم یوشیدا هەمیشە ویستوویەتی ئامانجەکان بێنێتەدی ، من بروام بە یوشیدا هەیە کە توانای دانانی پلان و گەورەی هەیە بۆ بەرێوەبردنی کۆمپانیاکە وە من لێرەوە پشتگیری تەواوی خۆم بۆ دەستەی نوێ رادەگەێنم ، کار دەکەین بۆ زیاتر بەروپێشچوونی کۆمپانیاکە”. 

“کازوو هیرای”

کازوو هیرای ئاماژەی بەوە کردوە ئەمە مانای نییە کە کۆمپانیاکە دووربکەوێتەوە وە من لێرەدا سەرۆکی لێژنە دەمێنمەوە . یوشیدا هەمیشە هەوڵی سەرکەوتنی کۆمپانیای سۆنی رەخساندوە.

79C48123-46C6-4453-88D1-4F44CCAF9BCC

 یوشیدا لە وەلاما بۆ کازوو وتویەتی من زۆر سوپاسی کازوو هیرای دەکەم ، وە سوپاسی دەکەم بۆ ئەو متمانەی کە بە منیەتی منیش وەک سەرۆکی جێبەجێکاری سۆنی لێرەوە دڵنیایی دەدەم کە بەیەکەوە زیاتر کۆمپانیاکە بەرەوپێش ببەین ، سەرەتایی کارکردنم وەک جێبەجێکاری کۆمپانیای سۆنی ئەوەیە پلان بۆ گەنجینەو پاشان کارکردنم وە باشترین نەشەکێشان دادەرێژین بۆ گەشەکردنی کۆمپانیاکە”. 

“یوشیدا”

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.