لقێکی ئاسایشی نیشتیمانی بڕیارێکی سه‌باره‌ت به فڕینه‌کان به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان ( US ) بۆ هه‌شت وڵاتی موسوڵمان ده‌کرد،
وڵاته‌کانیش بریتین له : ( ئه‌رده‌ن ، میصڕ ، مه‌غریب ، قه‌ته‌ڕ ، سعودیه ، ئیماڕات و تورکیا ) .
ئاسایشی نیشتمانی هه‌ڵگرتنی هه‌ر ئامێرێکی ئه‌لیکترۆنی گه‌وره‌تر له مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان ” وه‌کو لاپ‌تۆپ و تابلێته‌کان ” له ناو فڕۆکه‌دا له دانیشتوانی وڵاتانی ناوبراو قه‌ده‌غه کرد ، واته پێویسته ئه‌و ئامێرانه له ناو جانتاکانیاندا هه‌ڵبگیرێت و نه‌برێته ناو فڕۆکه‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆکاره‌که‌شی، لقی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگه‌یاند که ئه‌وان له خه‌می تێكدانی ئاسایشی فڕینهکاندان له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریستیه‌کانه‌وه .
بڕیاره‌که ئه‌و هێڵه ئاسمانیانه ده‌گرێته‌وه که له وڵاتانی ناوبراودا کار ده‌که‌ن ، ئه‌وانیش بریتین له : ( Royal Jordanian , Egypt air , Emirates , Turkish Airlines , Saudi Arabian Airlines , Kuwait Airways , Royal Air Moroc , Qatar Airways , Etihad Airways ).
هه‌روه‌ها هێڵه ئاسمانیه‌کان 96 کاتژمێریان پێ دراوه بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌که.
پێده‌چێت بڕیاره‌که ته‌نها ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان نه‌گرێته‌وه ، چونکه شانشینی یه‌کگرتوو ( UK ) یش ، ده‌ڵێت که ڕه‌نگه ئه‌وانیش بڕیارێکی له‌و شێوه‌یه ده‌ربکه‌ن.