زۆر لە خەڵکی خووی ئەوەیان هەیە خۆیان لە کارو باری خەڵکی هەڵدەقورتێنن، بۆ نموونە کاتێک تۆ سەیری مۆبایل دەکەیت کەسانێک هەیە لە دوواوەت بە دزیەوە سەیری شاشەی مۆبایلەکەت دەکات تا بزانێت چی دەنووسی و چی دەکەیت سەیری چی دەکەیت لەسەر مۆبایلەکەت، زۆر یان کەم پێمان ناخۆشە کەسێک بێت و لە دواوەمان سەیری مۆبایلەکەمان بکات کە زۆر کات ئێمە لێی بێ ئاگاین.

بەڵام کۆمپانیای گووگڵ ئەو کێشەیەی چارەسەر کرد بە بەرهەم هێنانی پڕۆگرامێک بەناوی (Electronic Screen Protector) ئەم پڕۆگرامە کامێرەی پێشەوەی مۆبایلەکەت بەکاردێنی بۆ دۆزینەوەی هەر ڕوخسارێکی تر لە دوواوەت کە سەیری مۆبایلەکەت دەکات بە دزیەوە.

بۆ زیاتر ئاشنا بوون بەم پڕۆگرامە سەیر ئەو ڤیدیۆیە بکە.

شیکەرەوانی تەکنەلۆژیا بەرهەم هێنانی ئەو پڕۆگرامە زۆر بە باش دەزانن، ئە. پڕۆگرامە توانای ئاشکراکردنی چەندین ڕووخساری هەیە کە بە دزیەوە سەیری مۆبایلەکەت دەکەن بۆ ئەوەی بزانن کە تۆ چی دەکەیت لەسەر مۆبایلەکەت.
لەگەڵ ئەو هەموو تایبەتمەندیەی کە ئەو پڕۆگرامە هەیەتی بەڵام چەندین پرسیاریش لەبارەی ئەو پڕۆگرامەوە دەکرێت دەربارەی کاریگەری لەسەر پاتری و ئەگەر دوو سێ کەس ویستیان بە یەکەوە سەیری ڤیدیۆیەک بکەن چی ڕوودەدات !!

دەبێ چاوەڕێ بین تا کۆمپانیای گووگڵ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.