چاوەڕوان دەكرێت نەورۆزی دابێ كۆمپانیای (ئەپڵ) جۆرێك لەنەخشی نوێی مۆبایل و ئایپاد نمایش بكات.
ماڵپەری (باز فێد) بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای ئەپڵ لە بەرواری (21/3) جۆرە مۆبایلێكی نوێی ئایفۆن و ئایپادێك نمایش دەكات، كە تێیدا چەند پێكهاتەیەكی نوێی تێدایە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، ئەو ئایفۆنە شاشەكەی چوار ئینجە، لەگەڵ یەكەی چارەسەری ناوەندی خێرا (پرۆسیسەر).
ئایپادە نوێكەش قەبارەی شاشەكەی (9.7) ئینج دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت لەمەراسیمی ئاشكراكردنی بەرهەمە نوێكانی ئەپڵ كە لە كالیفۆرنیا بەڕێوەدەچێت نمایش بكرێت.
لەبارەی كاتژمێری زیرەكیش ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەكردووە، كە جارێ تەنها مۆبایلەكەو ئایپادەكە نمایش دەكەن و لەداهاتووشدا كاتژمێری زیرەكیش نمایش دەكەن.