لە کۆمەڵگەی ئێمەدا لە زۆر کاتدا بەهۆی کێشە خێزانیەکانەوە چەندین کەس دەبنە قوربانی دەستی کەسی نەفس نزم , ئەمەش یان بە هۆی وێنە یان ڤیدیۆ یەکە . زۆر جار ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بۆ مەبەستی خراپ بەکاردەهێنرێن بێ ئاگاداری خاوەنەکەی . Instagram یەکێکە لە ئەپلیکەشنە هەرە بە ناوبانگەکان کە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە . کە تێیایدا دەتوانی ئەکاونتەکەت بکەیتە تایبەتی Private Account ئەمەش واتای هەر کەسێک بیەوێت وێنە و ڤیدیۆکانت ببینێ دەبێت داواکاری  Request  بنێرێت بۆ ئەوەی تۆ رەزامەندی دەرببری .  تا ئێرە هەموو شتێک ئاساییە ! .

بەلام ئەوەی جێگای ئاماژە پێدانە بریتییە لەوەی چی دەکەیت گەر وێنە تایبەتەکانت لە سێرچی گۆگڵ ببینی ؟

ئەمە کێشەیەکە ئێستا دووچاری زۆر کەس بۆتەوە ,هۆکارەکەش بە پێی بەشی پشت گیری Instagram بریتییە لە زۆربەی ئەو پێوەکراو یان ئەو پرۆگرام و ماڵپەرانەی  پەیوەندیان بە Instagram ەوە هەیە کە پێیان دەڵێن Third-party sites .

بۆ نموونە تۆ ئەپێک ( پرۆگرام ) ێک لە موبایلەکەت بەکاردێنی بۆ جوانکردنی یان زیادکردنی فلتەر , یان دروستکردنی گەلێری . بۆ ئەمانە تۆ یان ئەپلیکەیشن یان مالپەر بەکاردێنی ئەمانەی خوارەوە لیستی چەند پرۆگرامێکن :

  • Webstagram / dm.stagram / search.stagram
  • INK361
  • Gramfeed
  • Instagreat
  • InstaGallery
  • InstaDesk
  • InstaView
  • Populagram
  • Flipboard
  • InstaMap
  • Statigram
  • Followgram
  • Cityowls

ئەمانەی سەرەوە هەندێکن کە مالپەری Instagram ئاماژەی پێداوە . ئەم پرۆگرامانە API ی Instagram  بەکاردێنن کە هیچ پەیوەندیکان نییە بە Instagram ەوە  بە شێوەی راستەوخۆ . ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی وێنەکانت لەو ماڵپەرانە پیشان بدرێت وە Google یش لەوێوە دەیبات . ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لەسەر Instagram ی هاورێیەک : 

insta-pro-1

هەر وە دیارە , ئەمە بۆ پرۆفایلی کور تا رادەیەک بێ کێشەیە بەلام بۆ ئەو کچانەی کە وێنەی خۆیان لەسەر پرۆفایلەکانیان دادەنێن ئەمە هەندێ جار کێشەیە بۆ ئەوان . وە ئەوەی لە Google بە دیار دەکەوێ تەنها وێنەی پرۆفایلە .

ئەمەش ئەو ماڵپەرەی کە وێنەکە دەخاتە Google ەوە .

insta-pro-2

س١- سەرەتا برۆ ناو ئینستاگرامەکەتەوە لە رێگەی یەکێک لە براوسەرەکان (  google chrome , FireFox ) . کلیک لێرە بکە بۆ چونە ناو ماڵپەری Instagram .

٢- کلیک لێرە بکە بۆ سرینەوەی هەموو ئەو پێوەکراو  و App انەی کە ئێمە داماناون . ئەم شێوەیە دێت .

insta-pro-3

دوای ئەوەی کلیک لە ” REVOKE ACCESS “ دەکەیت پەیامێک دێت , تۆ ” Yes “ دابگرە .

تیبێنی : هەر چەند دانە بێت کێشە نییە هەر هەمووی لاببە . وە وێنەکان لە سێرڤی گۆگڵ دەمێننەوە بۆ ماوەیەک تا گۆگڵ reindex دەکاتەوە وێنەکان دەمێنن , لەوانەیە بۆ هەفتەیەک یان زیاتر , ئەمەش بە پێی جۆری Appو مالپەرەکە دەگۆرێت . هەروەک لە بەشی پشتگیری مالپەری Instagram دەڵێت هەندێجار گەر پێویستی کرد دەبێ پەیوەندی بکەی بە Appەکە یان مالپەرەکە .

پاشکۆ :

کێشەکە لە بەشی پشتگیری مالپەری Instagram .

سوپاس بۆ کاکە ژیار کە رێی دام کە ئەککاونتەکەی بەکار بێنم .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

کەسێکی پیشە گەر نیم , بەلام هەوڵی فێربوون دەدەم لە هەموو بەشەکانی تەکنەلۆژیادا , بۆیە کۆد نوسینیش یەکێکە لە خولیاکانم کە چەند ساڵێکی کەمە خەریکم , سوپاس بۆ خودا کە شارەزاییەکی باشم هەیە لە پرۆگرامەکانی دیزایندا .

كۆمێنتێك بنووسە