لەوەتەی کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن Xی ڕاگەیاندووە لە 3ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ، زۆر لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن پرسیاری ئەوە دەکەن و دەیانەوێت بزانن کە کۆمپانیای ئەپڵ تاکوو ئێستا چەند لە مۆبایلی ئایفۆنXی فڕۆشتووە، لەبەر ئەوەی لە بازاڕەکاندا نرخی زۆر گرانەو لە بازاڕیش کەمە کە لە چەندین ووڵات تاکوو ئێستا دەست ناکەوێت.
بەڵام شیکەرەوەیەکی تەکنەلۆژیا بەناوی (جۆن شانگ) لە راپۆرتێکی خۆیدا وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە دەڵێت تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ زیاتر لە 15 ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن Xی فڕۆشتووە.

هەروەها ئەو شیکەرەوەیە گووتی، لە یەکەم ڕۆژی بڵاوکردنەوەی مۆبایلی ئایفۆن X کە لە مانگی 3ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بە فەرمی دەست بە فڕۆشتنی کرا تا ئێستا زیاتر لە 15 ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن X فڕۆشراوە، کە تەنها لە هەفتەی هەینی ڕەش Black Friday زیاتر لە 6 ملیۆن لە مۆبایلی ئایفۆن X فڕۆشراوە، کە زۆریەیان لە جۆری 256 گێگابایت بووە کە نرخەکەی زۆر گرانترە لە جۆری 64 گێگابایتی.

ئەو شیکەرەوەیە زیاتر گووتی، بەرهەمهێنانی ئایفۆن X لە هەفتەیەکدا 3 ملیۆن دانیە، بەڵام پلان هەیە لە سەرتای مانگی داهاتوو بەرهەمهێنانی لە سەدا 33 زیاد بکرێت بە جۆرێک لە هەفتەیەکدا بگاتە 4 ملیۆن مۆبایل بە هۆی کەمی ئەم مۆبایلە و زۆری داواکاری لەسەری.

شیکەرەوەکە باسی لەوەش کرد تا کۆتایی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت 30 ملیۆن لە مۆبایلی ئایفۆن X بفڕۆشرێت، ئەوەش پێچەوانەی بۆچوونەکان بوو کە پێشبینی دەکرا 27 بۆ 28 ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن X بفڕۆشرێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.