ئەمڕۆ باسی مۆبایلێکی زۆرجوان و ناوازە دەکەین کە ھەر لەم ڕۆژانە دا پشان درا ئەویش مۆبایلی Doogee Mix ه فەرموون لەگەڵمان خوێنەری تایبەتمەندیەکانی بن
شایەنی باسە خاوەن ڕوونمای Super Amoled ە بەقەبارەی ٥.٥ ئینج و لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە بۆی درووست کراوە و ڕوونیەکەی ١٠٨٠بە ١٩٢٠ پیکسڵە و لە سەدا ٧٦ی ڕوونمایە .
ھەروەھا دوو جۆر بیرگەی ھەیە یەکێکیان ٦٤ گێگابایتە و ڕامەکەی ٤ گێگایە دووەمیان ١٢٨ گێگابایتەو ڕامی ٦ گێگابایتە
وەگەرخەری ئەندڕۆید نوگەت ٧ ی لەسەرە
 
 ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە خاوەن دووانە کامێرای ١٦بە٨ مێگاپێکسڵەو بە شی پێشەوەی خاوەن کامێرایەکی ٥ مێگاپێکسڵە و توانای ئایزۆی ١٠٠_١٢٨٠٠ ە بەھەمان شێوە کامێراکەی  درووستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگە .
.چاڕەسەرکەری Media Tek helio p25 ی لەسەرە و قەبارەکەی ١٦ نانۆمەترە و خاوەنی ھەشت ناووکە بە خێرایی ٢.٥ گێگاھێرتزە .
.سەبارەت بە پارێزگاری ئەم مۆبایلە پشتگیری گۆریلا گلاس ٥ دەکات و شاشەکەی ئۆلیۆ فۆبیکە کە ناڕووشێت و بەشی پشتەوەی بەکانزای ٢.٥ دی ڕووپوشکراوە کە زۆر بەھێزە
ھەروەھا مۆبایلەکە پەنجەمۆرێک لە بەشی پێشەوە لە خۆدەگرێت .
خاوەن پاتریەکە بە توانای ٣٣٨٠ ملی ئەمپێر⁄لە کاتژمێرێکدا
بلوتوزێک لەخۆ دەگرێت کە لە نەوەی چوارەمە  و پشتگیری شەحنی خێرا دەکات
سەبارەت بە نرخەکەی تا ئیستا بە تەواوەتی دیاری نەکراوە بەڵام لە نێوانی ٢٠٠بۆ ٢٥٠ دۆلارە

سەرچاوە:
Doogee
Device specification

ئاماده‌كردنى : Hiwa sadradin

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.