زۆرجار کە دەچین بۆ شوێنێک یەکێک لە خەمەکانمان ئەوە دەبێت ئەو شوێنە ئینتەرنێتی لێنیە و هەست بە بێزاری دکەین لە بابەتی ئەمجارەماندا باسی ئۆفڵاین بڕاوسەرتان بۆ دەکەین کە ەل رێگایەوە دەتوانیت هەر ماڵپەڕێک دەتەوێت لە کاتی بونی هێلی ئینتەرنێتدا پەرکانی داببەزێنیتە سەر مۆبایلەکەت و لە دوایدا بە بێ بونی ئینتەرنێت ئەو ماڵپەرەی لە ئۆفڵاین براوسەرەکەدا کردوتەوە و داونڵۆدت کردوە بیکەیتەوە و بابەت و ونەکانی نێوی بخوێنیتەوە و سەیر بکەیت .

بۆ نمونە ماڵپەڕی تێک ئای دەکەینەوە ئاماژە دەکەین بە داونڵۆدکردنی ماڵپەرەکە لە نێو پڕۆگرامەکەدا دوای کۆتای هێنان بە پڕۆژەی کۆتای هاتن بە دابەزاندنی ماڵپەرەکە دوای بە بونی ئینتەرنێت دەتوانیت سەیری ماڵپەرەکەمان بکەیت بەڵام بکەیت نوێکان نا بەڵکوو تەها ئەو بابەتانە دەبینیت کەوا لە کاتی دابەزاندنی ماڵپەرەکەماندا بونی هەبوە ئەم نمونەیە بۆ هەموو ماڵپەرێکی تریش دەبێت .

بۆ ئەم کارە فەرموو ئەم پڕۆگرامە داببەزێنە لە کۆگای پلەی ستۆر

دوای دابەزاندنی پڕۆگرامەکە , پەرەیەکی بچوک دەبێتەوە پەنجە بنێ بە Cloce دواتر لە خوارەوە نیشانەی + هەیە پەنجەی پێداگرە و بیکەرەوە وەکوو لەم وێنەیە ئاماژەی پێدراوە :
نیو ١
دوای ئەم کردارە داوات لێ دەکات لینکی ماڵپەرەکە لە خانەی یەکەم بنوسیت وە لە خانەی دووەم ناوی ماڵپەڕەکە بۆ ئەوەی دواتر بیناسیتەوە لە کۆیاشدا پەنج بنێ بە خانەی داونلۆد هەر سێکیان لەم وێنەیەی خواروە ئاماژەیان پێدراوە :
نیو ٢

دواتر سەیر دەکەین دەست دەکات بە دابەزاندنی ماڵپەرەکە :
نیو٣دوای کۆتای هاتن بە دابەزاندنی ماڵپەرەکە هەر کاتێک ویستت بە بێ بونی هێڵی ئینتەرنێت وەرە نێو پڕۆگرامەکە و پەنجە بنێ بەو ماڵپەرەی کە داتبەزاندوە .

بە هیوای سود بینین …

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.