هەموان ئەزانی چەنەها پرۆگرام هەیە بۆ دەستکاری کردنی وێنە و ئە م جارەش پرۆگرامێکتان پێ ئەناسێنین بۆ دەستکاری کردنی وێنە و دروست کردنی لۆگۆ و چەنەها کاری تر

ئەم پرۆگرامە ناوی PixelLab-Text on pictures ـە

ئەپێکی زۆر شازە بۆ دیزاینکردنی وێنە و دروستکرنی لۆگۆ دروستکردنی وێنەی بابەتەکان چەندەها شتی جۆراوجۆری تر بە جوانترین شێوە
بەم برنامەیە ئەتوانی لۆگۆ دروست بکەی بۆ پەیج و سایت و هەروەها ئەتوانی دەستکاری تەواوی وێنەکانی پێ بکەیت بۆ نمونە گۆڕینی باکگراوندی وێنەکە و دانانی باکگراوندێکی تر و بەکارهێنانی فرمانی Png یان default کە ئەگەر png بەکار بێنی ئەتوانی وێنەکە یان ڵۆگۆکە بە ئاسانی بێ ئەوەی باکگراوندەکەی دەرکەوێت ئەتوانی بخەیتە سەر بابەتەکان و ڤیدیۆکان و هەروەها فرمانی default ئەگەر بەم فرمانە وێنەکان یان لۆگۆکان Save بکەیت وێنەکە یان ڵۆگۆکە بە شێوەی ڕسمێکی ئاسایی ئەبێت و ناتوانی هەمان وێنە بە شێوەیەکی جوان بخەیتە سەر ڤیدیۆکان
بەم بەرنامەیە ئەتوانی تەواوی بابەتەکان و وێنەی ڤیدیۆکان دروس بکەیت بە شێوەیەکی زۆر شاز و هەروەها ئەتوانی نوسین یان تێکست بە شێوەی 3D دابنێیت و ئەتوانی نوسین یان {تێکست} بە شێوەیەکی کەوانەیی بەکار بهێنی و هەروەها ئەتوانی باکگراوندی ڕەنگاوڕەنگ و زۆر جوان بۆ تێکستەکان دابنێیت و هەروەها ئەم بەرنامەیە 15 باگکراوندی زۆر جوانیشی تێدایە و هەر باگکراوندێک نوسینی تایبەتی خۆش هەیە

بۆ داگرتنی پرۆگرام کلیک لێرە بکە

ئامادەکردنی بابەت : سیروان گەردی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئاندرۆید ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.