زۆربه‌ی كات ناسراوه‌ به‌ “هاككه‌ره‌ ده‌م به‌ خه‌نده‌كه‌” له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٣ له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی وڵاتی تایله‌ند له‌ لایه‌ن تیمی FBI ی ئه‌مریكی ده‌زگیركرا به‌ هۆی دزیكردن له‌ بانكه‌كان.
ئه‌و گه‌نجه‌ ناوی حمزة بن دلاج بوو كه‌ ته‌مه‌نی ٢٧ ساڵ بوو هاككه‌رێكی جه‌زائیری بوو كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو ئه‌مریكیه‌كان عه‌وداڵی ده‌زگیركردنی ئه‌م هاككه‌ره‌ بوون بێگوومان دوای ئه‌م ده‌زگیركردنه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێگا به‌ بڵاوببونه‌وه‌ی هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ نه‌ده‌درا به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك زانیاری پشت ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌ركه‌وتن كه‌ دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌م زانیاریانه‌ خه‌ڵكی ئه‌م هاككه‌ره‌ عه‌ره‌به‌یان به‌ ڕۆبن هوودی مۆدێرن ناوزه‌ند كرد.
479
له‌ ناو هاككه‌ره‌كان ناوی تایبه‌تی بریتی بوو له‌ Bx1 كه‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ هاككردنی بانكه‌كان ده‌یدا له‌ ڕێگای Trojan horse كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ درووستكردنی SpyEye هه‌بوو و وه‌ هه‌ندێك جاریش botnet به‌كار ده‌هێنا كه‌ له‌م ڕێگایه‌وه‌ 217 بانكی ئه‌مریكی هاككرد و بڕی $400 ملیۆن دۆلاری دزی و سه‌رجه‌می به‌خشی به‌ هه‌ژاره‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئه‌فریقیا كه‌ زۆرترین هاككردنه‌كانی له‌ ماوه‌ی نێوان ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ بوو به‌ تایبه‌ت له‌ ویلایه‌تی سان فڕانسیسكۆ كه‌ زۆربه‌ی بانكه‌كانی ئه‌م ویلایه‌ته‌ی په‌كخستبوو.
1426632016_11_01
له‌ سه‌ره‌تای ده‌زگیركردنی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆنگ له‌لایه‌ن چه‌ندین وێنه‌گر وێنه‌ی حمزة بن دلاج گیرابوو كه‌ له‌ وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وت كه‌ حه‌مزه‌ به‌ بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ خۆی ڕاده‌ست ده‌كات و بزه‌ی به‌ ڕووخساریه‌وه‌ هه‌یه‌ و ماوه‌یه‌ك پرسیارێك درووست ببوو له‌ لایه‌ن چین و توێژه‌كان كه‌ هۆكاری پشت ئه‌م خه‌نده‌ی حه‌مزه‌ چییه‌ به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی زانیاریه‌كان خه‌نده‌كه‌ی ئه‌م هاككه‌ره‌ كه‌ به‌ وته‌ی عه‌ره‌به‌كان پاڵه‌وانی هاككه‌ره‌كانه‌ و ناوی جیاواز جیاوازی ده‌خه‌نه‌ دوای خه‌نده‌كه‌یان به‌ خه‌نده‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزی ناوزه‌ند كرا.

حه‌مزه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی ساتی ده‌زگیركردنی له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی تاوانه‌كه‌شی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌ تایله‌ندیه‌كانه‌وه‌ دووباره‌ به‌ خه‌نده‌وه‌ ده‌ركه‌وت و بڕیاری تیمی FBI ی ئه‌مریكیش بریتی بوو له‌ ١٥ ساڵ زیندانی كردنی ئه‌م هاككه‌ره‌ هه‌رچه‌نده‌ دوای ئه‌م ده‌زگیركردنه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ حه‌مزه‌ سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه‌ و له‌ سێداره‌ دراوه‌ به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م هه‌واڵانه‌ ناڕاستن و ئه‌و وێنه‌ی كه‌ باس له‌ سێداره‌دانی حه‌مزه‌ ده‌كات لێكچووی حه‌مزه‌یه‌ و گه‌نجێكی ڕۆهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ ئێران له‌ سێداره‌دراوه‌ ڕه‌نگه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ش ئه‌مه‌ بێت كه‌ ئه‌م گه‌نجه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شێوه‌ی ڕووخساری زۆر نزیك بووه‌ له‌ حه‌مزه‌ و به‌ هه‌مان شێوازی حه‌مزه‌ له‌ كاتی به‌ر له‌ سێداره‌دانی خه‌نده‌ به‌ ڕووخساریه‌وه‌ دیاره‌.
1116-algerian-bank-hacker-wanted-by-fbi-held-in-thailand-shaa-gossip544904014

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.