سڵاو هاوڕێیان پێم خۆش بوو لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی هێنانەوەی کەناڵ بکەم کاتێک کە فریکوێنسی ئەگۆردرێ
سەرەتا پێویستە فریکوێنسی ئەو کەناڵە بزانی کە ئەتەوێت بیهێنیتەوە وە ئەبێت ( V , H ) کەناڵەکە بزانی
دوگمەی menu دائەگرین
دواتر لە ( الترکیب ) یان ( installation )
Ok بکە
دواتر لە ( بیانات الهوائی ) یان ( antenna settings ) ok دائەگرین
لە بەشی ( التردد ) يان ( transponder ) ok دەکەین و بە دوای ئەو فریکوێنسەدا دەگەڕێین کە پێویستمانە
ئەگەر ئەو فریکوێنسەی ئێمە بە دوایدا دەگەڕێین تێیدا نەبوو ئەوا بە دوگمەی زیاد کردنی دەنگ یەک جار پەنجەی پیادەنێین دەبینین لە خوارەوە نوسراوە ( اضافە ) یان (add) .
Ok له سه ر ده که ین
لە یەکەمدا فریکوێنسەکە دەنوسین دواتر جۆری V و H دیاری دەکەین ( ئەگەر سەتەلایتەکەت زمانی عەرەبی بوو ئەوا لە جێیی( V _ عامودی ) دادەنێین وە هەروەها لە جێی ( H _ افقی ) دادەنێین و ok دەکەین
دواتر دەچیتە خوار خوارەوە دەبینی نوسراوە ( بدء البحث ) یان ( start search )بە دوگمەی زیادکردنی دەنگ پەنجەی پێدا دەنێین تا دەچێتە سەر ئەوەی کە نوسراوە ( بحث الباقە ) یان ( TP search ) ok لەسەر دەکەین
لێرەدا پێت ئەڵێت ئایا ئەتەوێت ئەو کەناڵانە بسڕیتەوە کە لە سەر ئەو فریکوینسەیە یان نا تۆش yas یان no هەڵدەبژێری و دواتر ok دەکەی
دواتر ok دەکەینەوە
چاوەڕێ دەکەین تا فریکوێنسەکە گەڕانەکەی تەواو دەبێ
ئێستا ئەو کەناڵەی کە لەسەر ئەو فریکوێنسە بوە و تۆ گەڕاوی لە لیستی کەناڵی سەتەلایتەکەتدا هەیە
ئەگەر بتەوێت ئەو کەناڵە لە لیستی کەناڵ کان بهێنیتە پێشەوە یان بیبەیتە دواوە
ئەوا دوگمەی menu دائەگری دواتر لە ( تعدیل القنوات ) یان ( edit channel ) ok دەکەین
دواتر لە ( قنوات تلفزیون ) یان ( tv channel ) ok دەکەین
دەچێتە لیستی کەناڵەکان لە خوارەوەی شاشەکە دەبینین بەشی گواستنەوە و سڕینەوە و قفڵ کردن و ….هتد ی تێدایە کە بە دوگمەی زیادکردنی دەنگ دەچیتە سەر ئەو بەشانەی تر لە یەکەم دانە کە بەشی گواستنەوەیە ok دەکەین
ئەو کەنالەی کە بمانەوێ بیگوازینەوە ok لە سەر دەکەین نیشانەی ڕاستێک لە تەنیشت کەناڵەکە دەر ئەچێت واتا ئەتوانی ئەو کەناڵە بە دڵی خۆت بیگوازیتەوە
بۆ ئەوەی کەناڵەکە لەو شوێنە دابنێی کە دەتەوێت ok دەکەیت دەبینیت سەحەکە نامێنێت وە ئەو کەناڵە لەو شوێنەی کە تۆ داتناوە جێگیر دەبێت
ئامادە کردنی بابەت:محمد سالم