لە ئێستا دا نوێترین جۆری هاردی دەرەکی و ناوەکی بریتیە لە هاردی SSD.
وە تەواوی کۆمپانیاکان لە کێبڕکێ دان بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی ئەم تەکنەلۆژیایە و قەبارەی گەورەتر دروست بکەن.
کۆمپانیای سیگەیت کە یەکێکە لە کۆمپانیا ناودارەکانی بواری دروستکردنی هارد، لە نوێترین هەواڵ دا رایگەیاندوە کە لە ئێستادا کار لەسە ئەوە دەکەن کە تا ماوەی کەمتر لە ساڵێکی تر، واتە ناوەڕاستەکانی ٢٠١٧، هاردێکی جیاواز بخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە کە تایبەتمەندی زۆر جیاوازی دەبێت بەوەی کە بریتی دەبێت لە 60 تێرابایت و لە جۆری SSD دەبێت و قەبارەیەکی بچووکی دەبێت.وە نرخەکەشی گونجاو دەبێت.

لەهەمان کاتدا لە رووی خێرایی و کارکردنەوە زۆر پێشخراوە و بەرگەی کاری زۆر دەگرێت و پارێزگاری تەواو دەکات.

StorageReview-Seagate-60TB-8TB-Nytro

 

download

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.