سناپ چات به‌رده‌وام له زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی نوێ و فلته‌ری نوێدایه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی له كێبڕكێیێكی چڕ و پڕ دایه له‌گه‌ڵ ئینستاگرام و فه‌یسبووك و واتس ئاپدا.
خاڵی به‌هێزی سناپ چات هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك فلته‌ری ناوازه‌یه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئینستاگرام و فه‌یسبووكیش به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر زیادكردنی فلته‌ری نوێ ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه فلته‌رێك هاوشێوه‌ی فلته‌ره‌كانی سناپ چات درووست بكه‌ن.
نوێترین فلته‌ری سناپ چاتیش بریتیه له فلته‌ری پیكاچۆ كه له كه‌مترین ماوه‌ی به‌رده‌ست كردنی پێشوازیێكی باشی لێكرا كه ئه‌م فلته‌ره شێوازێكی زۆر جوانی هه‌یه و به هه‌ردوو شێوازی ڤیدیۆ و وێنه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌م فلته‌ره به ئاگاداری كۆمپانیای پۆكیمۆنه و ئه‌م كۆمپانیایه‌ش له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی و هه‌ژماری تویته‌ری به فه‌رمی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فلته‌ره نوێیه‌ی ڕاگه‌یاند.