2

هەفتەی ڕابردوو ئیمەیڵێکم پێگەیشت لە کۆمپانیای WonderFox کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە گەشەپێدانی پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر، بەڵام ئەمجارە کاتێکی زۆر تایبەت بوو، لەبەر ئەوە لەم ئیمەیڵە ئۆفەرکی گەورەی پێشکەشی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر کردووە بەبۆنەی فیستیڤاڵی سوپاسگوزاری Thanksgiving کە فیستیڤاڵێکی زۆر گەورەی لە ئەمریکاو کەنەدا.
ئۆڤەرەکە بۆ زیاتر لە 10 پڕۆگرامە نرخی هەر هەموویان دەگاتە 800 دۆلار بەڵام بەبۆنەی ئەم فیستیڤاڵەوە هەمووی بە خۆڕاییە تا 29ی ئەم مانگە.

لە خوارەوە یەک بەیەک بەکورتی و بە خێرایی پڕۆگرامەکان شی دەکەینەوە کامەت پێویست بوو دایبەزێنە ناو کۆمپیوتەرەکەت بەخۆڕایی تا 29ی ئەم مانگە.

1- پڕۆگرامی HAD Video Converter Factory Pro:
ئەم پڕۆگرامە زۆر تایبەتە بەم بەرنامە دەتوانی فۆرماتی ڤیدیۆ بگۆڕیت بۆ 300 جۆر، کە بۆ هەموو جۆرە ئامێرەکی مۆبایل بگونجێت لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی ناوازەی تر.

2- پڕۆگرامی Aoao Watermark:
ئەو پڕۆگرامە بۆ ئەوەی ئەگەر وێنەیەکی ئاسایت هەبوو یان وێنەیەکی جوڵاو یانیش ڤیدیۆ دەتەوێت مۆر یان لۆگۆی خۆت لەسەر دابنێیت بیپارێزی لە کۆپی ڕایت، ئەو پڕۆگرامە ئەو ئۆڤەرەت پێشکەش دەکات لەگەڵ چەندی زیادکراویتر کە دەتواین دەستکاری وێنەکانی پێ بکەیت.

3- پڕۆگرامیWiseCare 365
ئەم پڕۆگرامە یەکێکە لە باشترین پڕۆگرامەکان بۆ یارمەتیدانت لە باشترکردنی بەرەوپێشبردنی کۆمپیوتەرەکەت، چەندین تایبەتمەندی تەواوی تێدایە، لەوانە خاوێن کردنەوەی کۆمپیوتەرەکەت لە فایلی بێ کەڵک، خێراکڕدنی کۆمپیوتەر، دەتوانی چەندین شت بەو پرۆگڕامە بکەیت، بۆیە پێشنیارت بۆ دەکەم ئەوە لە قیسە خۆت مەدە ئێستا دایبەزێنە هەتا بەخۆڕاییە.

4 پرۆگرامی Seed4.me VPN
ئەم پڕۆگرامە VPNی زۆر بەهێزت پێشکەش دەکات.

5- پرۆگرامی WinToFlash Professional:
پڕۆگرامێکی زۆر پێشکەوتووە بەتایبەت بۆ سوتاندنی سیدی و فلاش میمۆری گواستنەوەی ویندۆز بۆ ناو فلاش یان بە پێچەوانەوە، بەکارهێنانی زۆر ئاسانە، لەگەڵ چەندین دەستکاری کردنی پێشکەوتوو.

6- پڕۆگرامی RightNote Standard
ئەمەیان پڕۆگرامێکی زۆر ناوازەیە لەم لیستە، کاری ئەم پڕۆگرامە پاراستنی نوسین و ناوەرۆکی نوسینەکانتە. دەتوانی لینکی هەر بایەتێک لەناو ئەو پڕۆگرامە بپارێزی بۆ ئەوەی دوایی بە ئاسانی سەیری بکەیتەوە، بە کورتی هەرچی داتا و نوسینێکت هەیە دەتوانی بێ دوودڵی لەناو ئەم پڕۆگرامە بیانپارێزی.

7- پڕۆگرامی Epubor Ultimate
ئەم پڕۆگرامە یارمەتیت دەدات بۆ خوێندنەوەی هەرچی کتێبی ئەلیکترۆنی هەیە لەسەر هەر ئامێرەک بێت، بۆنموونە کتێب هەیە پاڵپشتی ئامێری Kindle ناکات کە تایبەتە بە خوێندنەوەی کتێبی ئەلیکترۆنی،
دەتوانی بەم پڕۆگرامە دەستکاری کتێبەکە بکەیت ڤێرژنی تەواوی کتێبەکە بگۆڕیت.

8- پڕۆگرامی :Folder Marker Home
پڕۆگرامێکی تایبەت بە دروست کردنی فۆڵدەرە بۆ ئەوەی کارەکانتی لەناو بیپارێزی تا بە شێوەیەکی خێراتر بە پڕۆگرامەکان بگەیت، دەتوانی ڕەنگ و ئایکۆنی فۆڵدەرەکان بگۆڕیت بۆ ئەوەی هەر کارەو ڕەنگ و ئایکۆنی خۆی لەسەر بێت.

9- پڕۆگرامی :Preloaders
ئەم پڕۆگرامە زۆر تایبەتە بۆ دیزاینەرانی ماڵپەڕی ئینتەرنێت دروست کراوە، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە هەڵبژاردەی ئایکۆن و ئەنیمەیشنی تێدایە پشتگری زیاتر لە 800 جۆرە فۆڕمات دەکەن، ئامەت بە دڵ بوو دەتوانی دایبەزێنی لە پڕۆژەکانت بەکاری بێنی، وەکوو GIF یان APNG یانیش SVG.

10- پڕۆگرامی Animiz Professional
پڕۆگرامێکی زۆر نایابە بۆ دروست کردنی ڤیدیۆی فیلم کارتۆن چەندین ئامرازی دەستکاری کردنی ڤیدیۆی تێدایە ، کە بەکارهێنانی زۆر ئاسانە بەم پڕۆگرامە دەتوانی فیلم کارتۆنێکی زۆر جوان دروست بکەیت.

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە بۆ چونە ناو سایتەکە
چەندین پڕۆگرامی تر بەردەستە بە خۆڕایی، هەر کامەت ویست کلیک لەسەر Get it بکە، دوای ئەوە کە دەست بە دابەزاندن دەکات کە تەواو بوو لەناو فایلی زیب دەری بێنە کلیلی ئەکتیڤ بوونی لەگەڵە، بەڵام هەر پڕۆگرامێک کلیلی ئەکتیڤ بوونی لەگەڵ نەبوو ئەوە بزانە پێویستی بە کلیل تەنها تەنها پێویستی بە دابەزاندن هەیە لەناو کۆمپیوتەرەکەت.

Capture

3

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.