زۆربەمان ڕۆژانە فۆرماتی کۆمپیوتەرەکانمان دەکەین و زۆر جار تووشی گرفت دەبین لە پێناسە (تعریف) کردنی پارچەکان وەک ( دەنگ ، کارتی شاشە ، WIFI ، …… ) لێرەدا ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە چۆن ئەو پێناسانە دا ببەزێنین بۆ کۆمپیوتەرەکانمان کە لە جۆری Acer ە ..
1- سەرەتا بۆ دەستکەوتنی پێناسەکان دەچینە ماڵپەڕی فەرمی Acer
http://www.acer.com/ac/en/GB/content/home
2- پاشان لە بەشی SUPPORT دا ، کلیک لەسەر Drivers and Manuals بکە .
3- دواتر بە سێ ڕێگە دەتوانین پێناسەکان بدۆزینەوە من لێرەدا لە ڕێگەی Model ەکەوە دەگەڕێم .
بۆ نموونە بەدوای پێناسەکانی aspire R7-572 دەگەڕێم ، لە بەشی Search by product model دەی نووسم و کلیک لە Search دەکەم .

5- دواتر بەم شێوەیە پێناسەکانمان بۆ دێنێت ، دەتوانین لێرەدا لە بەشی Operating System جۆری ویندۆزەکەمان دیاری بکەین ، من لێرەدا Windows 10 64 bit دیاری کردوە .
بۆ Download کردنی هەر پێناسەیەکیش لە بەرامبەریدا دوگمەی Download هەیە کلیکی لێ بکە .
من لێرەدا پێناسی Bluetooth دادەبەزێنم .
6- بەم شێوەیە و بە سەرکەوتوویی پێناسەکەمان دابەزاند ، بەڵام بۆ Install کردنی پێویستە لە Rar دەری بکەین ئەویش لە بابەتی پێشودا باسم کردووە و پێویستی بە بەرنامەی WinRar هەیە ، بەرنامە و چۆنیەتی بەکار هێنانی بەرنامەکەش دەتوانن لێرەوە ببینن .