ماوەیەكی زۆرە دەنگۆی هەبوونی Dark Mode هەیە لە وەشانی نوێی ئایۆسدا، پاش ئەوەی وەشانەكە بە شێوەی بێتا خرایە بەردەستی گەشەپێدەران، شایەنی باسە ئەم خزمەتگوزارییە سوودێكی زۆر بە بەكار هینەر دەگەیەنێت بۆ بەكارهێنانی مۆبایل.
بەلام زۆرێك لەبەكارهێنەران نازانن چۆن ئەم خزمەتگوزارییە چالاك بكەن.
چۆنیەتی چالاك كردنی Dark Mode لە ئایفۆندا.
ئەمەش بە ڕێگەی چالاك كردنی Smart Invert Colors ـەوە دەكرێت.
هەنگاوی یەكەم: Settings بكەرەوە و بچۆ سەر General پاشان Accessibility.
هەنگاوی دووەم: پەنجە بنێ بە Display Accommodations .
هەنگاوی سێیەم: Invert Colors بكەرەوە.
هەنگاوی چوارەم: Smart Invert چالاك بكە وەكوو لە وێنەكەی خوارەوە دیارە.
پاش ئەوەی ئەوەمان چالاك كرد دیسانەوە دەچینە سەر Accessibility
پاشان Accessibility Shortcut. بدۆزەرەوە و كلیكی لێ بكە.
Smart Invert Colors. چالاك بكە
ئەمەش وینەی Dark Mode لە Settings دا.
شێوازی Dark Mode لە App Store’s Today دا .
Dark Mode بە شێوەی landscape view
سێ جار پەنجە بنێ بە دوگمەی هۆم دا ڕاستەوخۆ چالاك دەبێت بۆ لاردنیشی بە هەمان شیوە.
تێك ئای – ڕەنجە حسێن