بەپێی بەياننامەيەکی فەرمی کۆمپانيای فەيسبوک، مەسنجەرەکەيان بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر دەگۆردرێت و شێوەی گوڵ وەردەگرێت ئەويش لە بەرانبەر رۆژی دايکدا.
هەشتی ئاياری هەموو ساڵێک، لە ويلايەتە يەکگرتووەکانی ئەمريکا رۆژی دايکە و ساڵانە ياد دەکرێتەوە، بۆ ئەمساڵيش کۆمپانيای فەيسبوک لە رێگەی خۆيەوە دەيەوێت شتێکی جياواز ئەنجام بدات و رێز لە دايکان بگرێت.
لەلايەن خۆشيانەوە، فەيسبوک بڵاويکردەوە مەسنجەرەکەيان لەکاتی چاتکردندا لە رێکەوتی هەشتی مانگ شێوازی گوڵ وەردەگرێت و دەڕازێندرێتەوە بە گوڵ.
هەرچەندە ئەو مەسنجەرانە دەگرێتەوە کە لەسەر سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس کاران بەڵام ئاماژەيان بەوەنەداوە ئاخۆ ئەو تايبەتمەندييە کاتييە بۆ هەموو جيهانە ياخود تەنيا بۆ بەکارهێنەرانيانە لە ئەمريکا، چونکە بۆنەکە تايبەتە بەو وڵاتە و لەوانی ديکە ساڵڕۆژی دايک جياوازە.
ڤيديۆ:
سهرچاوه : خەندان – سەربەست نەجمەدين