کۆمپانیای سامسۆنگ بە هۆی ئەوەی لاسایکردنەوەی تایبەتمەندیەکی ئایفۆن بە بڕی ٥۳۹ ملیۆن دۆلار سزا درا ،
دادگای کالیفۆڕنیا بریاریدا بە سزدانی کۆمپانیای سامسۆنگ بە ٥۳۹ ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر ئەوەی هاوشێوەی کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی دروستکردووە.
ئەپڵ لە ناونیشانێکدا رایگەیاندوە دەڵێت ::
” ئامانجی کۆمپانیای ئەپڵ لێی بەرەوپێشووچوونە ، ئامانج لەوە بەرهەمهێنانی مۆبایلی هۆشمەندە و ، زیادبوونی دارایی کۆمپانیاکەیە ، وە ئاماژەی بەوە کردوە دەڵێت هەموو جیهان دەزانێت ئەپڵ هۆشیارترین مۆبایلی جیهانە، ئەو بەرهەمانەی ئێستای ئەپڵ ئەنجامی ماندبوونی کۆمپانیاکەیە ، وە ڕێگە بە هیچ کۆمپانیایەک نادەین هاوشێوەی بەرهەمەکانمان مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دروستبکەن”
• سامسۆنگ و ئەپڵ بەردەوام لە رکابەرایەتی یەکتری دان ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ دروستکردنی مۆبایلی هۆشمەند ، جێگەی ئاماژەیە سامسۆنگ ساڵی ۲٠۱٤ بەهۆی ئەپڵەوە کە مۆبایلی هاوشێوەی ئەپڵ دروستکردبوو لە دادگای کالیفۆڕنیا بڕی زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن دۆلار سزای سامسۆنگی دا.