ئایا كێشه‌ی تۆ ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی كات له ژووره‌كه‌ت دێیته ده‌ره‌وه به بێ ئه‌وه‌ی سوراوه‌كه‌ت بكه‌یت؟
پێویست به دوو دڵی ناكات تۆ Meitu ت هه‌یه كه به‌رنامه‌یه‌كی ده‌ستكاری سێڵفیه و ده‌توانیت به‌كاری بێنیت بۆ مه‌به‌ستی سوراوكردن و جوانكاری.
له ئێستادا به‌رنامه‌كانی جوانكاری به‌رده‌وام ڕوو له زیادبوونن سه‌ره‌تا به سافكردنی ڕووخسار ده‌ستی پێكرد و دواتر فلته‌ره‌كانی وێنه و به‌رده‌وام له‌به‌ره‌و پێشچوندایه تا دواهه‌مینیان كه به‌رنامه‌ی Meitu بۆ مه‌به‌ستی سوراوكردنی خانمان به‌كاردێت.
ده‌توانن به‌رنامه‌ی Meitu له‌سه‌ر هه‌ردوو سیسته‌می ئاندرۆید و iOS دابه‌زێنن له ڕێگای ئه‌م به‌سته‌ره‌وه meitu
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رنامه‌یه له كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌م و ڕه‌نگ پێكدێت كه ده‌توانن خانمان به گوێره‌ی ئاره‌زووی خۆیان هه‌ڵیانبژێرن ، شایه‌نی باسه به‌رنامه‌ی Meitu له مانگێكدا زیاتر له ٤٥٠ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چاڵاكی هه‌یه به به‌رده‌وامی.