لە ئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ کار لەسەر ئەوە دەکات کە هاوشێوەی سیستەمەکانی تر وەشانەکانی بە شێوەی بێتا (تاقیکاری) لە پێش وادەی بڵاوکردنەوەی فەرمی بۆ خەڵکی فەراهەم بکات بەتایبەت بۆ گەشەپێدەرەکان تاوەکوو بتوانن کاری لەسەر بکەن و کێشە و گرفتەکانی دەست نیشان بکەن و بینێرنەوە بۆ کۆمپانەکە و چارسەری تەواوی بۆ بکرێت پێش ئەوەی بە فەرمی بڵاوبکرێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ئەپڵ فۆرمی خۆتۆمارکردنی بەردەست خستوە بۆ نوێترین وەشانی IOS ی بێتا 11.
ئێوەش دەتوانن ناوتان تۆماربکەن و ببن بەیەکێک لە بەکارهێنەرانی بێتای سیستەمەکە.

تێبینی:تکایە ئەگەر زانیاری تەواوت نیە لەسەر وەشانی بێتا، دایمەبەزێنە، چونکە زۆربەی کات وەشانی بێتا هەڵگری کۆمەڵێک کێشە و گرفتە و لەوانەیە ناچارت بکات مۆبیلەکەت فۆڕمات بکەی و فایلەکانت لە دەست دەدەی.

دەتوانی خۆت تۆماربکەیت و چاوەڕوان بیت تاوەکوو وەشانەکەت بۆ دێت.

کلیک لێرە بکە

IOS-11-Beta

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.