سۆنی لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلەکاندا لە شاری بەرشەلۆنە چەند مۆبایلێکی نوێی ئاشکرا کە لەنێوانی ئەواندا ئێکسپێرا ئێکس زێت بە کوالێتی شاشەی 4K HDR بەرجەستە بوو .

وە لەگەڵ هەبوونی دیزان و رووکارێکی بەهیز و جواندا زۆرێک لە بەکارهێنەران بە نسبەتی رێژەی پاتریەکەیەوە نیگەرانن چونکە XZ Premium لە پاتریەکی ٣٢٣٠ میلی ئەمپێری کاژێری تێدا بەردەستە .

بە بەرواردکردن لەگەڵ بەرهەمی رابردوویدا ٢٠٠ میلی ئەمپێری کاتژمێری کەمی کردووە ،هەر بۆیە سۆنی بەلێنی داوە کە توانای «Smart Stamina» ئەتوانێت بەکارهێنەرێکی زۆر زیرەک و لێهاتووانە بۆ پاتری مۆبایلەکە بەرجەستە بکات .

لە مۆبایلەکانی سۆنیدا ئەم تایبەتمەندیەی سۆنی بۆ سنووردار کردنی کارو چالاکیەکانی پاشبنەمای مۆبایلەکە لەو کاتەنەی کە مۆبایلەکە کار دەکات توانای بەرجەرستەکردنی پاتریەکە تاوەکو دوو رۆژ درێژە پێدەدات .

وە بێجگە لە تایبەتمەندیەکانی Doze لەسیستەمی مارشاملۆ دا وە سیستەمی Power Saving سۆنی ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایەی زیادکرد , ئەم تایبەتەمەندیە لە بنەرەتدا سێ تایبەتمەندی هەیە یەکەمیان بۆ رێکخستنی جێبەجێکردنەکان دووەمیان بۆ درێژتر کردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەیە سێیەمیان مۆبایلە هۆشمەنەدەکە ئەگۆرێت بۆ مۆبایلێکی ئاسایی تر بە مەبەستی پاراستنی پاتری مۆبایلەکە .

وە یەکێکی تر لە تایبەتەمەندیەکانی بەکارهێنەر ئاگادار ئەکاتەوە کە ڕەنگە ئەو بارگاویەی کە تێیدایە بەشی نەکات بۆ تەواوی رۆژەکە بۆیە ڕەنگە پێویستی بە چالاککردنی سمارت ساتامانیە بێت تاوەکو لە بەشی تەواوی ئەو رۆژەی بکات , لەرێگای ئەو تایبەتمەندیە نوێیەی سۆنیەوە مۆبایلەکەت بۆ ماوەی چەندین رۆژ ئەتوانێ بەرگەی بێ بارگاوی کردن بگرێت و بەکاری بهێنێت .

SonyStaminaMode

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.