کۆمپانیا فیلاندیه‌که‌ به ئاماده‌بوونی ستافه‌که‌ی له کۆمپانیای HMD Global ، دووباره ده‌ستی کرده‌وه‌ به به‌رهه‌م هێنان له ساڵی ٢٠١٧ وا بریاره له‌م ساڵدا شه‌ش یاخود حه‌وت مۆبایلی ئه‌ندرۆید له بازاره‌کانی جیهاندا بڵاو بکاته‌وه‌ ، ئه‌م کۆمپانیایه‌ تا ئێسته ٣ مۆبایلی جێگیکراوی سه‌ر سیسته‌می ئه‌ندرۆید نمایش کردووه به ناوه‌کانی نۆکیا ٣ و نۆکیا ٥ و نۆکیا ٦ وه له مانگه‌کانی داهاتوودا به فه‌رمی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌ ، وه پێی سه‌رچاوه‌کان بێت مۆبایله‌کانی نۆکیا ٧ و نۆکیا ٨ و نۆکیا ٩ له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ٢٠١٧ـدا نمایش بکرێن .

مۆبایله‌کانی نۆکیا له ڕوانگه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه ته‌کنه‌لۆژیه‌کانی و نرخه‌کانیه‌وه‌ جیاوازن له یه‌کتر ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌ین دانه دانه باسی تایبه‌تمه‌ندیه فه‌رمی و پێشبینی کراوه‌کانی به‌رهه‌مه‌کانی بکه‌ین

یه‌که‌مین مۆبایل : نۆکیا ٣
nokia-3

نۆکیا ٣ نزمترین نه‌وه‌یانه که به نرخی نریکه‌ی ١٥٠ دۆلار له بازاره‌کانی جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌

دووه‌مین مۆبایل : نۆکیا ٥ 

 

تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌کانی نۆکیا 3

سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر

ئه‌ندرۆید 7.0

پرۆسێسه‌ر

MTK 6737، چوار ناوکی  له‌گه‌ڵ فریکوێنسی  1.3 گێگاهێرتز

رام

2 گێگابایت

شاشه‌که‌ی

5 ئینج له جۆری IPS LCD (1280 له 720، 16:9)

کامێرا

دواوه: 8 مێگاپێکسل، پێشه‌وه‌: 8 مێگاپێکسل

پاتری

2650 ملی‌ئه‌مپێر کاتژمێری

بیرگه‌ی ناوه‌کی

16 گێگابایت (توانای زیادبوونشی هه‌یه‌)

nokia-5
نۆکیا ٥ ته‌نها په‌نجا دۆلار له نۆکیا ٣ گرانتره واته نرخی ٢٠٠ دۆلاره

سێیه‌م مۆبایل : نۆکیا ٦

تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌کانی نۆکیا 5

سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر

ئه‌ندرۆید نوگات

پرۆسێسه‌ر

سناپدراگۆن 430

رام

2 گێگابایت

شاشه

5.2 ئینج له جۆریIPS LCD (1280 له 720)

کامێرا

دواوه: 13 مێگاپێکسڵ له‌گه‌ڵ فۆکسیPDAF،

پێشه‌وه: 8 مێگاپێکسڵ

پاتری

3000ملی‌ئه‌مپێر کاتژمێری

بیرگه‌ی ناوه‌کی

16 گێگابایت (توانای زیادکردنیشی هه‌یه‌)


nokia-6

 

نرخی نۆکیا شه‌ش زیاتر له ٢٥٠ دۆلاره .

 
چواره‌م و پێنجه‌م مۆبایل : نۆکیا ٧ و نۆکیا ٨

تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌کانی نۆکیا ٦

سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ر

ئه‌ندرۆید نوگات

پرۆسێسه‌ر

سناپدراگۆن 430

رام

3 گێگابایت

شاشه

5.5 ئینج له جۆریIPS LCD (1080p )

کامێرا

دواوه: 16 مێگاپێکسڵ له‌گه‌ڵ فۆکسیPDAF،

پێشه‌وه: 8 مێگاپێکسڵ

پاتری

3000ملی‌ئه‌مپێری کاتژمێری

بیرگه‌ی ناوه‌کی

تا 128 گێگابایت (توانای زیاتربوونیشی هه‌یه‌)

nokia-8-sketch (1)

تا ئێسته زانیاریه‌کی فه‌رمی ده‌رباره‌ی نرخ و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی نیه به‌ڵام وه‌ک ئه‌لێن پرۆسێسه‌ری هه‌ردووکیان ٦٦٠ سناپدراگۆن ئه‌بێت وه نۆکیا ٧ به وردی شاشه‌ی 1080p ده‌بێت وه نۆکیا ٨ 1440p ده‌بێت وه وا پێشبینی ئه‌کرێت لێنزی کامێراکانی کاڕڵ زایس بێت وه کامێراکه‌شیان وا چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت دوانه کامێرا بێت وه چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت ڕامی نۆکیا ٧ چوار گێگابایت بێت و نۆکیا ٨ شه‌ش گێگابایت بێت بیرگه‌ی ناوه‌کیشیان تا ١٢٨ گێگابایت بێت وه وه چاوه‌ڕوانیش ئه‌کرێت توانستی پاتریه‌که‌یان له نێوانی ٣٣٠٠ تا ٣٥٠٠ ملی ئه‌مپێر دا بێت .

شه‌شه‌م مۆبایل : نۆکیا ٩
nokia-9

به به‌رزترین و شازترین و ناوازه‌ترین به‌رهه‌می ئه‌مساڵی نۆکیا دێته هه‌ژمار له چاو جۆره‌کانی تریدا له هه‌موویان به‌رزتر ده‌بێت
وه چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت ئه‌مساڵ ڕکابه‌رێکی به‌هێزی گالاکسی ئێس ٨ بێت پرۆسێسه‌ره‌که‌ی وا چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت ٨٣٥ سناپدراگۆن بێت و وا کامێراکه‌ی دوانه کامێرا بێت کامێرای دواوه‌ی ٢٢ مێگاپێکسڵ بێت وه کامێرای پێشه‌وه‌ی ١٢ مێگاپێکسڵ بێت وه ته‌کنه‌لۆژیای ده‌نگی OZO ( ته‌کنه‌لۆژیای بۆشایی ٣٦٠ ده‌ره‌جه‌یی) له‌سه‌ر جێگیر بکرێت وه دژه ئاو  و دژه ته‌پ و تۆز بێت شاشه‌که‌ی ٥.٥ ئینج بێت و توانستی پاتریه‌که‌ی ٣٨٠٠ ملی ئه‌مپێره ڕامه‌که‌ی ٦ گێگابایت یاخود ٨ گێگابایت بێت وه چاوه‌ڕوان  ئه‌کرێت پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاوی تێدا جێگیر بووبێت به‌لام ئه‌م زانیاریانه‌ی که له نۆکیا ٧ و ٨ و ٩ باسمان کرد ته‌نها پێشبینی کراون وه نرخی هیچ کامێکیان تا ئێسته به فه‌رمی دیار نیه .

بێگومان به‌رهه‌مێکشیان له سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌ پێنه‌دا به حه‌وته‌م مۆبایلی نۆکیا داده‌نرێت ئه‌ویش نوێکردنه‌وه‌ی مۆبایلی ٣٣١٠ـیه وه چاوه‌ڕوانیش ئه‌کرێت نۆکیا ١٠ـش به‌رهه‌م بهنێرێت به‌ڵام جارێکه دیار نیه به‌رهه‌می دوای ئه‌م ٧ مۆبایله‌  چی جۆره نۆکیایه‌ک به‌رهه‌م  ده‌بێت و تایبه‌تمه‌ندی چه‌ند ده‌بێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.