لە ئێستادا لینۆڤۆ یەکێکە لە کۆمپانیا هەرە پێشەنگەکانی بواری تەکنەلۆژیای لاپتۆپ و کۆمپیوتەر لەسەر ئاستی جیهاندا، بەردەوام بە تایبەتمەندیە نوێ و بیرۆکە ناوازەکانی خەڵکی سەرسام کردوە.
لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لە ئیڤێنتێکدا ، لینۆڤۆ بیرۆکەی لاپتۆپی شاشە چەماوە ی پێشکەش کرد. سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە رایانگەیاندوە کە ئەم بیرۆکە لە بەکارهێنانی مادددەی تایەبتی لە دروست کردنی شاشەی لاپتۆپەکە بەکاردەهێندرێت و وادەکات شاشەکە بە هەموو لایەک بچەمێتەوە.

هەروەها لە پۆستێکی تویتەردا لینۆڤۆ ئەم بابەتەی وروژاندوە و رایگەیاندوە کە رۆژێک دادێت ئەم ئەم تەکنەلۆژیایە بەردەست دەبێت.
شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا وای بۆ دەچن کە لینۆڤۆ قۆناغێکی باشی بڕیبێت و لەماوەیەکی نزیک دا بەرهەمەکانی بەم تایبەتمەندیە بڵاو کاتەوە.

هەرچەندە پێشتریش لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی تری تەکنەلۆژی ئەم بیرۆکەیە پێشکەش کراوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرهەمێک بە فەرمی رانەگەیەندراوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.