ئەم کێشەیە باوە لەسەر ئەو مۆبایلانەی کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە،و چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە کە بۆ هەریەکێکیان چارەسەری جیاواز هەیە.
لەم بابەتەدا،زۆرینەی هۆکارەکانی ئەم گرفتە خراونەتەڕوو لەهەمان کاتدا هەنگاوەکانی چارەسەری بۆ هەریەکێکیان باس کراوە.


کاتێ ئەم کێشەیە دروست دەبێت، بەکارهێنەر ناتوانێ بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییەکانی وەک: گفتوگۆکردن و ناردنی نامە و کارکردن بە ئینتەرنێت ، ئەنجام بدات.

چەندین هۆکار هەیە بۆ سەرهەڵدانی کێشەکە،لەوانە:
١- لەوانەیە سیم کاردەکەت بە باشی نەخستبێتەوە جێگەی خۆی،یاخوود لەجێگەی خۆی نەماوە، یان درزی تێ کەوتبێت و تێکچووبێت و شکابێت.
٢- لەوانەیە لە شوێنەکەت، خزمەتگوزاری پەیوەندیکردن بەردەست نەبێ یان لاواز بێت.
٣- لەوانەیە مۆبایلەکەت کێشەی تێدا هەبێت.
چەندان ئەگەری دیکە.

چەند ڕێگە چارەسەرێک بۆ کێشەکە:

١- دڵنیاببەوە لەوەی سیم کاردەکەت ئیش دەکات و کێشەی نی یە و بەڕێک و پێکی جێگەی خۆی گرتووە.
٢- مۆبایلەکەت بکوژێنەوە و دووبارە دایگیرسێنەوە. زۆرجار ئەوە چارەسەرە.

٣- دڵنیاببەوە لەوەی کە مۆبایلەکەت لەباری Airplane دا نیە.ڕەنگە بەهەڵە یان بە نائاگای چالاکت کردبێ.
٤- سەرنج لە میلی پێوەری تۆڕی (شبکە) ی مۆبایلەکەت بدە،بزانە هەیە یان نا، لاوازە یان بەهێزە، بڕۆ بۆ جێگەیەکی باشتر.

٥- جۆری تۆڕەکەت لە 3G یەوە بکە بە تەنها GSM یان تەنها 2G. ئێستا لەزۆربەی ناوچەکانی کوردستان،سیستمی کۆمپانیای پەیوەندییەکان کراوە بە ٣جی ، بەڵام هەموو شوێنەکانی نەگرتۆتەوە، بۆیە گەرتۆ لەو ناوچانە نەبیت کە ٣جی تێدا چالاکە، ئەوا زۆرجار توشی ئەو گرفتە دەبی و پەیوەندییەکانت بەردەست نابن،بۆیە من پێشنیار دەکەم جۆری تۆڕی (شبکات)ی مۆبایلەکەت بکەی بە GSM یان 2G.چونکە بەم جۆرە: هیچ کات پەیوەندییەکانت ناپچڕێ ،هەمیش باتری مۆبایلەکەت زیاتر بەرگە دەگرێ.
بۆ ئەم کارە :
بڕۆ بۆ Settings دواتر More networks دواتر Mobile networks ئینجا Network mode بکەوە و لەوێ و لە لیستەکەدا GSM only یان 2G هەڵبژێرە.خۆ ئەگەر زمانی مۆبایلەکە ت عەرەبی یە،ئەوانە بکە:
بڕۆ بۆ الضبط دواتر المزيد من الضبط دواتر شبكة الهواتف المحمولة ئینجا نمط الشبكة بکەوە و لەوێ و لە لیستەکەدا فقط GSM یان 2G هەڵبژێرە.
٦- ئەو پڕۆگرامانە بسڕەوە کە گومانت لێیان هەیە و پێت وایە هۆکاری ئەم کێشەیەن.بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیان بە تۆڕەکان (شبکە)ی مۆبایلەوە هەیە.
٧- گەر هیچ کام لەوانەی سەرەوە چارەسەری کێشەکەی نەکرد،مۆبایلەکەت فۆڕمات بکە.بەڵام پێش ئەوە دڵنیابە لەوەی زانیارییە پێویستەکانت هەڵگرتووە، تا بەدووربن لە لەدەست چوون.
٨- گەر خاڵی ٧ چارەسەر نەبوو، دووبارە سیستم بدەوە لە مۆبایلەکەت.


دەکرێ هۆکار و چارەسەری زۆرتر لەوانەی باسکران هەبێت بۆ کێشەکە، بەڵام ئەوانەی باسکراون لێرە لەهەرە سەرەکیترین هۆکار و چارەسەرییەکانن. گەر تۆش ڕۆژێک لەڕۆژان ڕووبەڕوی کێشەیەکی وەها بویتەوە و  هیچ کام لەوانەی باسکراون چارەسەر بووە بۆ کێشەکەت، یان گەر دەزانی هۆکار و چارسەرەی دیکە هەیە و لێرە باس نەکراوە، ئەوا بەشداربە و بە سەرنجێک لێرە یان لە فەیسبووک بینووسە، بۆ بەرچاوڕوونی خوینەران و دەوڵەمەندترکردنی بابەتەکە.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.