هەروەکو پێشتر خوێندمانەوە گالاکسی نۆت ٧ رەوانەی بازارەکان بکرێتەوە بۆ جارێکی تر
نپت ٧ــی چارەسەر کراو رێگەپێدانی FCC وەرگرتووە کە ئەمەش واتای ئەوە ئەگەیەنێت بە زوویی لە ولاتی ئەمریکادا هاولاتیانی ئەتوانن ئەم بەرهەمە بەردەست بخەن و بیکڕن

وە ئەمرۆ نوێترین وێنەکان وای نیشان دەدان کە Galaxy Note 7R بە توانستی پاتری ٣٢٠٠ ملی ئەمپێری کاتژمێری کە تواناکەی بەرێژەی لەسەدا ٨.٦ لە پاتریەکەی پێشووی کە ٣٥٠٠ بوو کەمی کردووە .

وە خالێکئ تر کە ئەتوانین ئاماژەی پێبدەین سەرەتا مۆبایلەکە کە بڵاوبۆیەوە وەشانەکەی ٦,٠ مارشاملۆ بوو بەلام ئێستە دوای چارەسەرکردنی وەشانەکەی بۆتە ٧,٠ ئەمەش بە دووەم گۆرانکاری دوای گەرانەوەی دادەنرێت

بێجگە لە پاتری و وەشانەکەی هەموو تایبەتمەندیەکانی تری هەروەکو هی سەرەتای مۆبایلەکە وایە ڕوونماکەی سوپەر ئۆلمیدە ٥.٧ ئینجە بە وردی ١٤٤٠ لە ٢٥٦٠پێکسڵدا . وە پارێزەری شاشەکەی گۆریلا گلاس ٥ــە .

بیرگەئ ناوەکەیەکەی ٦٤ گێگابایت وە پەنجەمۆر چەندین تایبەتمەند تری تێدایە .

وە ئەگەر زۆرە کە گالاکسی نۆت ٧ بەلێنامەی IP68 هەبێ کە دژە تەپ وتۆزە …… وە بیریشمان نەچێت مۆبایلەکە قەلەمی هۆشمەندی S Penــی لەگەڵدایە

ژێدەر : فۆن ئێرینا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.