دیمەنەکانی پەخشی راستەوخۆی تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک سنووردار ئەکرێن

کۆمپانیای فەیسبووک یاساکانی پەخشی راستەوخۆی تۆرەکەی نووێ کردەوە ئەمەش لە کاتێکدا کە لە دوو مانگی رابردوو گەنجیکی سپی پیستی مەسیح هێرشێکی توند ڕەوی کردە سەر دوو مزگەوت لە ولاتی نیوز لاند و هێرشەکەی بە شێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ لە تۆری کۆمەلایەتی ناوبراوەوە گواستەوە کە بووە هۆی ئالۆزیەکی زۆر لە سەرانسەری جیهاندا قسەی لەسەر کرا .

 

هەر بەم هۆکارەش کۆمپانیای فەیسبووک هەلسا بە نووێکردنەوەی یاساکانی خزمەتگووزاری پەخشی راستەوخۆ لە تۆرەکەیدا کە هەر کەسێک پێشێلی بکا بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ هەژمارەکەی سزا ئەدرێت ، لەم یاسا نوێیانەی کە فەیسبووک وەکو کۆسپێک لە بەردەم پەخشی راستەوخۆی تۆرەکەی داناوە ئاماژە بەوە دەکا کە هەر کەسێ لە پەخشی ڕاستەوخۆیا چەک یان هەر ئامێرێکی تری پەیوەندیدار بە توندوتیژییەوە بەدەستەوە بیت دەست بە جێ لایڤەکەی ئەسڕێتەوە و دووبارەکردنەوەشی ئەبێتە هۆی لێسەندنەوەی مافی ئەندامێتی بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ.

 

شایەنی باسە فەیسبووک رای گەیاندووە کە ئامانج لە سنووردارکردنی دیمەنەکانی پەخشی ڕاستەوخۆی تۆڕەکەی ئەوەیە کە ئارامی و ئاسایشی تۆرەکەی باشتر لە خمەت کۆمەلگەدا بێت و ببێتە هۆی کەم کردنەوەی تووندووتیژی لە نێو کۆمەلگەدا ، لە ئێستادا فەیسبووک لە کاردایە بۆ سەپاندنی ئەم یاسایە نوێیانەی لە گشت ولاتانی جیهان کە بەکارهێنەری تۆرەکەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماوەیەکی زۆرە ئاڵۆدەی تەکنەڵۆژیام ، و لە ساڵی (12_12_2017) بووم بە نوسەر لە ماڵپەڕی تێک ئای ، شارەزاییم لە زمانەکانی مارکەر پرۆگرامینگ {HTML & CSS} هەیە .شارەزایم لە هەموو سیستمێک هەیە بە تایبەتی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و سیستمی ویندۆز و گرنگیەکی زۆر بەم دوو سیستمە ئەدەم ، و هەوڵ ئەدەم ، نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی پێشکەش بە ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا بکەم.

Comments are closed.