بۆ ئەوەی وا لە كۆمپیوتەر بكەیت، ئەوا پێویستە بەرنامە درووست بكەی. بۆ ئەوەی بەرنامە درووست بكەیت ئەوا پێویستە تۆ هەنگاو بە هەنگاو بە كۆمپیوتەر بڵێیت كە تۆ دەتەوێیت چی بكەیت بۆ ئەوەی ئەویش هەنگاو بە هەنگاو بەشێوەیەكی میكانیكی تا كۆتایی بۆت جێ بەجێ بكات ..
ئەمەش پێی دەوترێت ئالگۆریزم …
كەواتە ئالگۆریزم بریتیە لە كۆمەڵێك هەنگاوی بیركاری و فكری دوابەدوای یەك بۆ چارەسەركردنی كێشەیەك یاخود كارێك،، ناوەكەی لە زانایەكی موسڵمانەوە هاتووە بە ناوی محمد بن موسی الخوارزمي …
بۆ ئەوەی زیاتر تێ بگەین با نموونەیەك بهێنینەوە …

بۆ نموونە كاتێك تۆ دەتەوێت بچیت بۆ بازاڕ ئەوا سەرەتا دەست لە تاكسیەك ڕادەگریت پاشان سەردەكەویت پاشان ناونیشانەكەی پێدەڵێیت .. ئەم هەنگاوانە پێی دەوترێ ئالگۆریزم …
بۆ ئەوەی ئالگۆریزم پێك بهێنیت ئەوا پێویستە ئەم سیانەی خوارەوە لە یەك بدەیت :
یەكەم :
لە دوای یەك ( Sequence ) واتە دەبێت شتەكان تەسەلسوولی تێك نەچێت…

كاتێ دەچیت بۆ بازاڕ دەبێت سەرەتا تەكسی ڕابگڕیت نەك هەنگاوی ناونیشان بڵێیت !

دووەم :
هەڵبژاردن (Selection ) ، زۆر جار كێشەكان یاخود كارێك ناتوانیت بە هەنگاوی ساددە كارەكە ئەنجام بدەیت بۆیە دەبێت ڕستەی مەرجی بەكاربهێنیت كە ئەگەر ڕاست بوو كارێكت بۆ ئەنجام بدات وە ئەگەر هەڵە بوو كارێكی ترت بۆ ئەنجام بدات ..

سێییەم :
دووبارە بوونەوە ( Repetition )، زۆرجار تۆ پێویستت بە دووبارە بوونەوەی هەنگاوەكان دەبێت بۆ ئەوەی بگەیتە چارەسەر. كاری (Looping) دەگرێتەوە.

وە ئەمانە بەكاردێن لە ئالگۆریزمدا :

* if / else / then
* For / While / Repeat / until

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Comments are closed.