Inheritance بۆماوی

بۆماوەی لە پڕۆگرام سازی دا یەکیکە لە بەشە سەرەکانی OOP هەرچۆن لە ژیانی زیندەوەران دا سیفەتی هاوبەش لە باوانەوە بۆ وەچەکان دەمینیتەوە لە پڕۆگرامسازیشدا لەیەک چونیکی تەواو هەیە لەگەڵ ژیانی زیندەوەران ئەگەر سیفەتەهاوبەشەکانی کۆمەڵەی زیندەوەران بوبیە هۆی دابەش بونی زیندەوەران بۆ چەند گروپیک ناسینەوەی گروپەکان لەیەکتری ئەوا لە پڕۆگرام سازیشدا بویتە هۆی دابەش کردنی گروپی کۆدەکان لەیەک وەرگرتنی سیفەتەکان .

سودی بۆماوەی لە پڕۆگرامسازی دا بریتیە لە بەکارهینانوەی کۆ کە ئەمەش دەبیتە هۆی گیڕانەوەی کات و کەمکردنەوەی هەڵە

بەگشتی داڕشتنی inheritance ئەم دوو ڕستەیە بەرچاو دەکەویت

  • Base class
  • Derivative class
  • کە Base class کڵاسی باوانە ئەو کڵاسەیە کە هەڵگری سیفەتەکانە  وە Derivative class کڵاس کڵاسی وەچەکانە ئەو کڵاسەی سیفەتەکان لە باوان وەردەگریت

لەم  ڕونکردنەوەی خوارەوە بەدیار دەکەویت

1

نمونە: ئەگەر دوو کڵاسمان هەبیت وەک لەم شیوەیە بە دیار دەکەویت2

وەک دیارە کڵاسی یەکەم کڵاسی سەرەکیە و کڵاسی دووەم هاوبەشی پیکراوە لە تایبەت مەندیەکانی کڵاسی یەکەم لەناو کڵاسی یەکەم میسۆدیک هەیە کە نوسینیک پرینت دەکات کاتیک بانگیان دەکەین دەتوانین لە ڕیگەی کڵاسی دووەمەوە بانگی میسۆدی کڵاسی یەکەم بکەین وەک لەم شیوەیە بەدیار دەکەوێت

3

ئەگەر لە کڵاسی دووەم هاوبەشیەکە لا بدەین وەک لەم شیوەیە بەدیار دەکەویت ئەوکات ناتوانین لە کاتی بابگکردنی میسۆدی کڵاسی یەکەم لەڕیگەی کڵاسی دووەم ئەنجام بدەین

4

لەکاتی بانکردن گرفت دروست دەبیت

5

نمونەی تر : ئەگەر سێ کڵاسمان هەبیت وەک لەم وینەیە بەدیار دەکەویت وە کڵاسی یەکەم و کڵاسی دووم میسۆدیکینا هەیە کە هەمان ناویان هەیە وە کڵاسی دووەم هاوبەشی پیکراوە لەگەڵ کڵاسی یەکەم وە کڵاسی وە کڵاسی سێیەم هاوبەشی پیکراوە لەگەڵ کڵاسی دووەم کاتیک بانگی میسۆدی meth دەکەین لە ڕیگەی کڵاسی سێیەم ئەوە تەنها نوسینی ناو میسۆدی کڵاسی یەکەم پرینت دەبیت وەک ئەم شێوەی خوارەوە

6

7

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی چۆمان ، مامۆستا لە پەیمانگای ناحکومی چۆمان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

Comments are closed.