لە ئێستەدا سێ ساڵ تێپەریوە بەسەر ئەوەی کە هواوی گرفتاری شکایەتیەکی کۆمپانیای Unwired Planet ــی ناو خاکی بەریتانیا بێت , بەلام ئەم کەیسە لەو کاتەوە تا ئێستە کەشێکی خراپ بە خۆیەوە وەرگرتووە وە گەیشتووتە بەو ئەنجامەی کە وا لە هواوی بکات کە ناچاربێت فرۆشی هەموو بەرهەمەکانی لە بەریتانیادا بوەستێنێت , هێشتە زانیاری زۆر لەسەر ئەم کەیسە نیە بەلام Unwired Planet ــی بۆته شکاتکەر کە هواوی مۆلەتی هەندێک لە داهێنان نامەکانی کە سەر بە ئەو کۆمپانیایە نەکڕیوە
کۆمپانیایە چینیەکە ئەیەوێت مۆلەت (لایسنس)ــی کە خۆی ئەیەوێت بکرێت و تاوەکو بەتوانای خۆی فرۆشی بەرهەمەکانی لەو بازارەدا بەرەو پێشتر ببات بەڵام Unwired Planet ئەم باسە بە خواستی هواوی بەرەو پێش نابات و ئەو مۆلەتی داهێنان نامەکانی کە بە جیا ئەیەوێت پێ نافرۆشێت , دادگا تا ئیستا هەر لە سودی کۆمپانیای بەریتانیایەکەدایە ,
گەر هواوی دیسان لەسەر هەمان قسەی خۆی بێت ئەو مۆلەتانەی کە خۆی ئەیەوێت بیکرێت ئەوە ئەگەر زۆرە فرۆشی لەو ولاتەدا رابگیرێت , وە ئەم باسە زۆر بۆ چینیەکان گرنگە چونکە ئێستە بەشی هواوی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دا بە رێژەی پێویست نەگەیشتووە بۆیە پێویستە لەسەر هواوی بە زووترین کات گشت مۆلەتی ئەو کۆمپانیایە بکڕێت نەوەک تەنها ئەو جۆرەی کە خۆی دەیەوێت .
ژێدەر : Android headlines