هەفتەی داهاتوو یاری Outlast 2 بەشێوەی فەڕمی بلاودەبێتەوە ستۆدیۆی Red Barrels ژینگەی کارپێکردنی یاریەکەی بۆ کارپێکردنی لەسەر کۆمپویتەر لە دوو ئاستدا بڵاو کردەوە وە هیچ جێگای نیگەرانی نیە تەنها پێویستی بە ٤ گێگابایت دەبێت بۆ کارپێکردنی ئەمەش واتای ئەوە ئەگەیەنێت ئەم یاریە ناوازەیە کۆمپیوتەرێکی ئێجگار ئاست بەرزی پێویست نیە بۆ کارپێکردنی وە بیریشمان نەچێت بە ترسناکترین یاری ئەمساڵ هەلبژێدراوە یەکێکیشەو لە یاریانەی بە هیچ جۆرێک بۆ خوار ١٨ساڵ رێپێدراو نیە چونکە رۆحیانەت و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و شتانی زۆر ترسناک لەخۆی ئەگرێت پێویست ناکات بەشی یەکەمی یاریەکەت کردبێت چونکە بەشی دووەم چیرۆکێکی جیاواز لە خۆ ئەگرێت وە لە چەند رۆژێکی کەمی داهاتوودا بۆ کۆمپویتەر و پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن بەردەست ئەبێت وەک ستافی تێک ئای هەولدەدەین هەولدەدەین بە زووترین کات کراکی یاریەکە بۆ گەیمەرانی سەر کۆمپویتەر بەردەست بخەین .
ژینگەی پێویست بۆ کارپێکردنی :
سیستەمی کارپێکردن : Windows Vista / 7 / 8 / 10, 64-bits
سی پی یو : Intel Core i3-530
رام: 4GB RAM
کارت گرافیک: 1GB VRAM, Nvidia Geforce GTX 260 / ATI Radeon HD 4870
دایرێکتئێکس: Version 10
رێژەی پێویست بۆ دامەزراندنی : 30 گێگابایت
کوالێتی بڵاوپێکەرەوە: 720p و 30 فریم لە چرکەیەکدا
ژینگەی کارپێکردن تاوەکو بە بەرزترین ئاست و کوالێتی کار بەیاریەکە بکەیت :
سیستەمی کارپێکەر : Windows Vista / 7 / 8 / 10, 64-bits
سیپییو: Intel Core i5
رام: 8GB RAM
کارت گرافیک: 1.5GB VRAM, Nvidia Geforce GTX 660 / ATI Radeon HD 7850
دایرێکتئێکس: Version 11
رێژەی پێویست بۆ دامەزراندنی: 30 گێگابایت
کوالێتی بڵاوپێکەرەوە: 1080p و 60 فریم لە چرکەیەکدا