بێگومان وه‌ک ئه‌زانین له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا دوو به‌رهه‌می ناوازه به ناوه‌کانی گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌س له کۆنگره‌ی سامسۆنگدا نمایش کران ، بێگومان ئه‌و دوو به‌رهه‌مه کۆتا به‌رهه‌می ٢٠١٧ ـی سامسۆنگ نابێت به‌ڵکو سوپرایزی تریشی ئه‌بێت ئه‌ویش له‌م ساڵدا به‌رهه‌مێکی تر ئه‌خاته بازاره‌کانه‌وه ئه‌ویش گالاکسی نۆت ٨ ده‌بێت به پێی زۆربه‌ی پرو پاگه‌نده‌ی سایته‌کانیش بێت له‌م سالیشدا گالاکسی نۆت ٧ به چاره‌سه‌رکراوی دێته‌وه نێو بازاره‌کانی جیهان
کۆمه‌لێک له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که پێشبینی کراوه بۆ گالاکسی نۆت ٨ :
-دووگمه‌ی هۆمی وه‌ک گالاکسی ئێس ٨ سرابێته‌وه
– ڕوونی شاشه‌که‌ی 4K ـه
– شاشه‌که‌ی ٦.٤ ئینج بێت له جۆری Super AMOLED
– وه پرۆسێسه‌ری Snapdragon 835 یاخود Exynos 9000-series له‌سه‌ر جێگر کرابێت
– ڕامه‌که‌ی ٦ گێگابایت بێت
– وه بیرگه‌ی ناوه‌کی 256GB بێت
– وه هاوکاری که‌ری بی‌کس بی ـی وه‌ک گالاکسی ئێس ٨ له‌سه‌ر جێگیره
– وه ده‌رچه‌که‌ی USB-C بێت
– له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌می هۆشمه‌ند (S PEN)
– وه‌ک ئه‌لێن زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی له گالاکسی ئێس ٨ بچێت به‌ڵام هه‌ندێک شتی زیاتری تێدا به‌کار بێت
وه له مانگی ٩ ـی ئه‌مساڵدا له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌تی سامسۆنگدا ئاشنا ده‌بین به به‌رهه‌مه‌ی سامسۆنگیش
وێنه‌یه‌کی دزه پێکراو (پێشبینیکراو):