سەرئەنجام کۆمپانیای ئێچ تی سی رۆژی بڵاوبوونەوەی ئێچ تی سی Uــی بڵاوکردەوە (HTC U)
لە پۆستێکدا لە تویتەری فەرمی ئەم کۆمپانیایەدا رۆژی بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاند
ئەو مۆبایلانەی یەکێک لە هەرە تایبەتمەندیە دیارەکانی بریتیە لە هەستیار بوونی لاشەکەی بە فشار.
سالی رابردوو کۆمپانیای ئێچ تی سی دوو بەرهەمی بڵاوکردەوە بە ناوەکانی HTC U Ultra و HTC U Play بەڵام ئەم دوو بەرهەمە بە هیچ جۆرێک رای زۆری بەکارهێنەرانی بۆلای خۆی رانەکێشا و وە کریارێکی ئەوتۆی نەبوو وە رەخنە و گلەیی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا هەربۆیە ئێچ تی سی ئەیەوێت بەم بەرهەمەی جیاوازتر بکات لەوانەی رابردوو وە لە ١٦ــی ٥ــی ٢٠١٧ــدا بەرهەمە ناوازەکەی بناسێنێت
وە چاوەڕوان ئەکرێت شاشەکەی ٥.٥ ئینجی QHD
دەبێت وە پرۆسێسەرەژەی ٨٣٥ــی سناپدراگۆن ئەبێت , کامێرای دواوە ١٢ مێگاپێکسڵ بێت کامێرای سێلفیەکەی ١٦ مێگاپێکسڵ دەبێت وە وەشانی ٧.١ نوگات لەسەر جێگیر ئەکرێت
ژێدەر : پەرەی فەرمی ئێچ تی سی لە تویتەر