شتێکی ئاشکرایە کە گەورە کۆمپانیای ئەپڵ هاوسێوەی تەواوی گەورە کۆمپانیاکانی بوارە تەکنەلۆژیا نایەوێت تەنها کار لەسەر چەند بەرهەمێکی دیاری کراو بکات ، بەڵکو دەیەوێت پەل بهاوێژێت بۆ چەند لایەنێکی تر و خزمەت گوزاری ناواز ەلەم بوارەشدا پێشکەش بکات.

دیارە لە ئێستاشدا کێبرکێیەکی بەهێز هەیە لەنوێوان کۆمپانایاکان لە دروست کردنی سیستەمی کارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ شوفێر و چەندان سیستەمی زۆر سەرکوتوو لە قۆناغەکانی پەرەپێدان دان و بەرەوادم پێشکەوتنی زۆیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

کۆمپانیای ئەپڵ ی ئەمڕیکیش لەم چەند رۆژەی رابردوو توانی بە فەرمی رێگە پێدان وەربگرێت و زۆر سەرکەوتوانە تێستی سیستەمی تایبەت بەخۆی بکات لە شەقامەکانی ویلایەتی کالیفۆڕنیا.
تاقیکاریەکان لەسەر سێ ئۆتۆمبێلی جۆری 2015 Lexus RX450h بوو.

پێشتریش هەریەکە لە کۆمپانیاکانی گووگڵ و فۆرد و ئوبەر و تێسلا و جینەراڵ مۆتۆرس سەرکەوتوانە تاقیکردنەوەی خۆیان ئەنجام داوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.