پسۆڕانی لێژنەی ئەڵمانی بۆ چاودێریكردنی كوالێتی شوفێری، ئامۆژگاری شوفێرەكان دەكات، لە كاتی گۆڕینی رۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێڵ لەبیریان نەچێت كە فلتەری هەواش بگۆڕن.

پسپۆڕەكان رونیانكردەوە كە رێژەی له‌كاركەوتنی ئامێرەكانی ئۆتۆمبێل زیاد دەكات به‌ زیادبوونی پیسی فیلتەری هەوا، چونكه‌ گه‌ر ئه‌م فیلته‌ره‌ كەون ببێت رێژه‌یه‌كی زۆر تۆز و خۆڵ ده‌چێته‌ ناو بزێنه‌ر و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی تێكچوونی بزوێنه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌بێت هۆی زیادبوونی ماددەی زیانبەخشەكان لەناو ئۆتۆمبێڵ.

پسپۆڕەكان دەڵێن: بە شێوەیەكی ئاسایی پێویستە لە ئۆتۆمبێڵە نوێیەكاندا فیلتەری هەوا دوای (30 هه‌زار كیلۆمەتر) بگۆڕدرێت، پاشان بە گوێرەی رێژەی بەكارهێانی ئۆتۆمبێڵەكە و كەش و هەوای ناوچەكە گۆڕینی فیلتەر زووتر دەبێت.

پسپۆڕەكان پێشنیاری ئه‌ویان كردووه‌ كه‌ فلته‌رێكی نوێ بۆ ئۆتۆمبێڵەكان دابندرێت كە توانای پاكردنەوەی ئۆتۆمبێڵێ هەبێت لە تۆز و خۆڵ و مادەی زیانبەخشەكان و بتواندرێت زوو زوو بگؤڕدرێت بە تایبەتی لەو ناوچانەی كە هەواكەیان زۆر تۆزاویە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.