زۆرکات بەهۆی بوونی فایلی لەکارکەوتووی بێکەڵکەوە وا دەکات کۆمپیوتەرەکەمان خاو ببێتەوە. پاکردنەوەی کۆمپیوتەر لەو فایلە بێکەڵک و لەکارکەوتوانە دەبێتەهۆی خێراکردنی کۆمپیوتەرەکەت.
بەسم سێ ڕێگە ئاسانەی خوارەوە ئەنجام بدە و کۆمپیوتەرەکەت خێراتر بکە:
١- بچۆرەسەر وێندۆز پاشان لە بۆشاییەکەدا بنوسە “RUN”  دواتر بونوسە “%temp% ” پاشان ئینتەر بکە، دەبینیت کۆمەڵێک فایل دەردەکەون، ئەو فایلانە زیادە و لە کار کەوتوون بۆیە سەلێکتی هەموویان بکەو بیانسڕەوە.
2 بەهەمانشێوەی پیشوو بچۆ سەر ئایکۆنی ویندۆز، دواتر لە بۆشاییەکەدا بنوسە “RUN”  دواتر بونوسە “prefetch” پاشان ئینتەر بکە. لەوێشدا وەک هەنگاوی پێشوو کۆمەڵێک فایلی بێکەڵک دەبینیت، سەلێکتی هەموویان بکە و بیانسڕەوە.
3- بچۆرەسەر وێندۆز پاشان لە بۆشاییەکەدا بنوسە “disk cleanup”  پاشان لەوێوە دەتوانیت مەلەفی c یاخود هەر مەلەفێکی تر کە هەتبن، پاکیان بکەیتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر و شێوازی ئەنجامدانی هەنگاوەکان، دەتوانن بفەرموون بە تەماشاکردنی ڤیدیۆکە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.