هەر وەکوو کۆمپانیای ئەپڵ پێشتر بەڵێنی دابووە کە ئایفۆن ئێکس بە زووترین کات لە زۆربەی ووڵاتان دەست بە فرۆشتنی دەکات.

هەر بەم بۆنەیەوە دوێنێ لە 14 وڵاتی تر دەست بە فڕۆشتنی ئایفۆن X لە لقە فەرمیەکانی دەست پێکرد، کە لەم ووڵاتانە پێکهاتبوون، ئیسرائیل،ئەلبانیا، بۆسنا، کەمبۆدیا، کۆسۆڤۆ، ماکاو، ماسیدۆنیا، مالیزیا، مۆنتێنێگرۆ، سڕبیا، کۆریای باشوور، کۆریای باکور، تایلەند، تورکیا.

کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمهێنانی ئایفۆن Xی زیاد کردووە بۆ ئەوەی لەماوەی یەک دوو حەفتە دابەشی سەر تەواوی لقە فەرمیەکانی بکات..

تاکوو ئێستا چەندین ووڵات لە جیهان ئایفۆن X یان پێ نەگەیشتووە دەست ناکەوێت، ئەوەش بەهۆی زۆری داواکاری لەسەری.
شایەنی باسە لە ئەمڕۆدا مۆبایلی ئایفۆن X بە یەکێک لە باشترین مۆبایلەزیرەکەکانی ساڵی 2017 دادەنرێت.

gsmarena_000

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

وەرگێری زمانی ئینگلیزیم لە ساڵی 2002 وە ئاشنای تەکنەلۆژیای نوێم ئارەزوویەکی زۆرم بۆ بواری تەکنەلۆژیا هەیە بەتایبەت سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز و ئەندۆرید دەمەوێت ئەو زانستەی هەمە لەم بوارەدا پێشکەشی هاوزمانی خۆم بکەم

Comments are closed.