له رێگایه ئه‌م کرده‌ره‌وه که له‌مرۆدا باسی ده‌که‌ین ده‌توانی زۆر به ئاسانی هه‌ر سێ دوگمه‌ی (سه‌ره‌کی ، گه‌ڕانه‌وه ، لیست) بۆ خواره‌وه‌ی شاشه‌ی گالاکسیه‌که‌ت زیاد بکه‌یت وه سودێکی زۆر چاکی هه‌یه کاتێک یه‌کێک له دوگمه‌کانی نێو ئه‌ندرۆیده‌که له (سه‌ره‌کی ، گه‌ڕانه‌وه ، لیست) تێکچوون بتوانی ئه‌مه‌ی دابنێیت وه جێگره‌وه‌یه‌ک
وێنه‌یه‌ک له تایبه‌تمه‌ندیه‌که
بۆ دانانی :
ئه‌بێت سه‌ره‌تا مۆبایله‌که‌ت رۆت کرابێت
وه پرۆگرامی BUILDPROP EDITOR دابگره
داگرتن له پله‌ی ستۆره‌وه :
کلیک بکەبۆ داگرتنی بەرنامەکە
گه‌ر پرۆگرامه‌که بۆ وڵاته‌که‌ت نه‌گونجه یاخود دانه‌به‌زی سود له‌م لینکه وه‌ربگره
کلیک بکەبۆ داگرتنی بەرنامەکە
دوای داگرتن و ئینستاڵکردنی و پێدانی پشتگیری رۆت پێێ
پرۆگرامه‌که بکه‌وه بگه‌رێ به‌دوای رسته‌یه‌ک که نووسراوه
net.bt.name=Android
ریزێک خوار ئه‌و نووسینه واته خانه‌یه‌کی به‌تاڵ له خوار net.bt.name=Android بکه‌وه تێدا بنووسه
qemu.hw.mainkeys=0
وه دواتر سه‌یڤی بکه
دوای سه‌یڤ کردنی وه‌ره ده‌ره‌وه له پرۆگرامه‌که ئێسته ریستارتێک REBOOT به مۆبایله‌که‌ت بکه
دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌وه‌ستی ده‌بینیت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه چالاک بووه به سه‌رکه‌وتووی
تب : وه چاکتره له جۆری گالاکسی ئێس ٢ به‌ره‌و سه‌رتر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه به‌کاربهێنی
وه ئێمه به‌رپرس نین هه‌رچیه‌ک به‌سه‌ر مۆبایله‌که‌تدا بێت