تا ئه‌مرۆ به‌رهه‌م هێنانی زۆر کامێرای ٣٦٠ پله‌یمان گوێلێبووه به نموونه‌ش له‌م دوایه‌دا ئاشنا بووین به کامێرای  GEAR 360 ـی سامسۆنگ بڵاو کرده‌وه‌ به‌ڵام ئێستا شیاومی خۆی کرده نێو مه‌یدانه‌که‌وه‌ و یه‌که‌مین کامێرای خۆی نمایش کرد
ناوی کامێراکه‌ Mi Panoramic Camera ـه‌ به دوو لێنزی فیش ئای ١٦ مێگاپێکسڵ که به یه‌کگرتنی هه‌ردووکیانوێنه‌یه‌ک به وردی 7K (به‌رامبه‌ر ٣٤٥٦ له ٦٩١٢ پێکسڵ)ـدا به‌رده‌ست ئه‌خات.

هه‌روه‌ها کامێراکه‌ی شیاومی ئه‌توانێت ڤیدیۆ به وردی ١١٥٢ له ٢٣٠٤ ـدا به خێرای ٦٠ فریم له چرکه‌یه‌کدا تۆمار بکات ، به‌ڵام به‌ڵام گه‌ر نزمی بکه‌ینه‌وه‌ بۆ خێرایی ٣٠ فریم له چرکه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ به وردی ١٧٢٨ له ٢٤٥٦ پێکسڵدا تۆمار ده‌کات
کامێراکه‌ بڕوانامه‌ی IP67 که دژه ئاو و ته‌پ و تۆزه وه تایبه‌تمه‌ندی تری کامێراکه‌ که پاتریه‌که‌ی ١٦٠٠ ملی ئه‌مپێره که بۆ ماوه‌یه‌کی ٧٥ خوله‌ک گرته‌کان تۆمار ئه‌کات وه پشتیوانی له بیرگه‌ی ده‌ره‌کی تا ١٢٨ گێگابایت ده‌کات.
وه نرخی کامێراکه‌ ٢٤٦ دۆلاره به‌ڵام هێشته کاتی ته‌واوه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی دیاری نه‌کراوه

بینه‌ری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بن :

[/su_youtube_advanced]

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.