بەپێی نوێترین هەواڵەکان بێت بەشێکلە یاری Call of Duty بۆ پلاتفۆرمەکانی مۆبایل بڵاوبێتەوە وە لە ئێستەدا کاری لەسەر ئەکرێت بەڵام پێویستە بزانین یاریەکە لەلایەن ستۆدیۆی ستۆکهۆڵمی کینگەوە کاری لەسەر ئەکرێت
کە ئەم ستۆدیە خاوەنی یاری بەناوبانگی  کاندی کراش ساگا و زۆرانی ترە وە لە ساڵی ٢٠١٥ــدا لەلایەن ئەکتیڤیشن بلیزاردەوە ئەم ستۆدیۆیە کڕا .
بەپێی وتەی گەشەپیدەرانی ستۆدیۆیەکانی کینگ بێت لە ئێستەدا خەریکی دروستکردنی یاری Call of Dutyــن وە ئەیانەوێت بەهۆی ئەو شارەزاییەی لە رابردوودا هەیانبووە شێوازی یاریەکە لەسەرەتاوە دروست بکەنەوە بە شێوازێکی زۆر ناوازە و سەرنج راکێش
بەلام هێشتە زانیاری نوێ لەسەری نیە تەنها ئەلێن کە ستۆدیۆکانی کینگ خەریکی دروست کردنی یاری Call of Dutyـن وە سەرقاڵ بن به بڵاوکردنەوەی یەکەمین نموونە لە یاریەکەیان وە جارێکە دیار نیە کەی بلاو دەبێتەوە بە فەرمی وه که‌یش ده‌که‌وێته نێو هه‌ردوو مارکێتی ئه‌پ ستۆر و پله‌ی ستۆره‌وه‌.

ژێدەر : Gamespot

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.