کۆمپانیای ئەمازۆن بەنیازی دروستکردنی کاتژمێرێکی گەورەیە کە بە وتەی سەرۆکی کۆمپانیاکە ١٠ هەزار ساڵ کاردەکات.
جێف بیزۆس سەرۆکی کۆمپانیای ئەمازۆن لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، سەرەتای کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر و لە ئێستاشدا دروستکردنی کاتژمێرەکە لەناو شاخێکدا لە ڕۆژئاوای تەکساس بەردەوامە.
بە وتەی جێف سەرۆکی کۆمپانیاکە، کاتژمێرەکە ١٥٠ مەتر بەرز دەبێت و بە وزەی خۆر کاردەکات، هەروەها ساڵی تەنیا یەک جار زەنگ لێدەدات.
سەرۆکی کۆمپانیاکە دەڵێت، دروستکردنی کاتژمێرێکی گەورە لەناو شاخێکدا، ئەرکێکی سەختە، بەڵام ڕۆژانە بەرەوپێش دەچن، کاتژمێرەکەش سیمبولە بۆ بیرکردنەوەی ماوە درێژ.
[/su_youtube_advanced]سەرچاوە:: ئێن ئارتی ۲