دوای ئەوەی لەلایەن چەندان دەزگا و ناوەندی تەکنەلۆژی جیهانی بەدواداچوونی بۆ کراوە و دەربارەیەوە قسەی زۆر کراوە و بەشێکی زۆریشیان رایانگەیاندووە مەترسی و زیانەکانی زۆر زیاترە لە سوودەکانی یاری پۆکیمۆن گۆ.
بەمەش پێشبینی دەکرا کە لە بەشێک لە وڵاتان ئەم یاریە ربگیرێت و نەهێڵدرێت یاریەکە کار بکات.
وڵاتی ئێران بە فەرمی ئەم یاریەی راگرت و قەدەغەی کردووە. کەناڵی BBC لە زاری بەرپرسانی کونسوڵگەری زانیاری باڵاوە رایگەیاندووە کە ئەم یاریە دەبێتە دروست بوونی کێشە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و لە ئەنجام دا رایانگرتووە.
هۆکارەکەشی ئەوە بووە کە ئەم یاریە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵانێکی زۆر لە خەڵک لەیەک ناوچە کۆببنەوە، ئەمەش بە هەموو شێوەیەک لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە قەدەغەیە و مەترسی لەسەرە چونکە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ترسی ئەوەیان هەیە ئەم کۆبونەوانە ببێتە هۆی ئەوەی ئاڕاستەکردنی خەڵکەکە و بەکارهێنانیان بۆ مەرامی سیاسی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.