گەر خوێنەری هەواڵە تەکنەلۆژیاکان بیت بەدڵنیایەوە هەواڵت هەیە لە دووبارە بلاو کردنەوەی گالاکسی نۆت ٧ لە هەندێک بازاری جیهاندا کە refurbished (تازەکراوە)ـتەوە گشت ئەو کێشانەی کە لە جاری پێشوودا هەیبووە نەیماوە بەتەواوی چارەسەری بۆ کراوە وە ئەمجارە لە بنچینەوە وەشانی مۆبایلەکە ٧.٠ ــە وە مۆدێلی مۆبایلەکە SM-N935دەبێت وە ئەمجارە لە جێگای پاتریەک کە توانستەکەی ٣٥٠٠ ملی ئەمپێر بێت پاتریەکەیان تێدا بەکارهێناوە کە توانستەکەی ٣٢٠٠ ملی ئەمپێرە وە بەدڵنیایەوە پێویست ناکات بە جۆرێک گومانت هەبێت لەوەی مۆبایلەکە دەتەقێتەوە یاخود نا چونکە سامسۆنگ دلنیایی داوە جارێکئ تر هەلەیەکی تر لەو بەرهەمەدا روونادات بەتەواوەتی کێشەی پاتریەکەیان چارەسەر کردووە
وە تا ئێستە دیار نیە کەی بە تەواوەتی بلاو دەبێتەوە وە لە کام ولات بلاودەبێتەوە وە نرخی مۆبایلەکەش چەند دەبێت بەڵام یەکەمین وێنە لە مۆبایلەکە دوای نوێکردنەوەی بڵاوکرایەوە ئەتوانن بینەری وێنەکان بن:
وێنەکان لەلایەن پێگەی Samsung VN ــەوە بلاوکراوەتەوە
ژێدەر : سام مۆبایل