خاوبوونەوەی کۆمپیوتەر چەندین هۆکاری هەیە، لێرەدا هەوڵمانداوە بەربڵاوترینیان باس بکەین, وە چۆنیەتی خێراتر کردنی کۆمپیوتەریش لەهەمان کاتدا باسکراوە:
1- سڕینەوەی فایل و داتای ناپێویست و زیادە (فایلەکانت ، وێنە ، ڤیدیۆ ، گۆرانی ، هتد …)
ئەگەر لەناو کۆمپیوتەرەکەتدا شتی زیادەت هەیە و چی دیکە پێویستت پێیان نی یە ، بە سڕینەوەیان باری کۆمپیوتەرەکەت سوکتر دەکە
2-سڕینەوەی بەرنامە نا پێویستەکان:
هەموو ئەو بەرنامانە بسڕەوە کە ئیشیان پێ ناکەیت و داتبەزاندن، بەم جۆرە : برۆ بۆ Start پاشان Control Panel ئینجا کلیک لە Uninstall a Program بکە ، دواتر هەر پڕۆگرامێک کە دەزانی هی چی یە،وە چیتر بەکاری ناهێنی کلیکی لەسەر بکە و پاشان Uninstall لێ بدە… ئەم کرداوە دوبارە بکەوە بۆ هەموو ئەو بەرنامانەی دەتەوێ بیانسڕیەوە.
3- لەکارخستنی GUI Boot :
دەتوانی بە لەکارخستنی، وا لە کۆمپیوتەرەکەت بکەی خێراتر دابگیرسێت و داخڵی ناو ویندۆوس ببێ. بەم جۆرە: Start لێ بدە و ئەم نوسینە بێ هەڵەکردن بنوسەوە msconfig.exe پاشان Enter لێ بدە، دواتر بڕۆ بەشی Boot و لەوێدا سەح بدە لەتەنیشت NO GUI boot ئینجا Apply لێ بدە و پاشان Restart هەڵبژێرە.
4– لەکارخستنی ئەو بەرنامانەی لەگەڵ داگیرسانی کۆمپیوتەر دەست بە ئیش دەکەن:
لەگەڵ داگیرسانی کۆمپیوتەر چەندین بەرنامە دەست بە ئیش کردن دەکەن ،ئەوەش دەبێتەهۆی هێواشتر کردنی کۆمپیوتەر. بەم جۆرە دەتوانی لەکاریان بخەی: Start لێ بدە و ئەم نوسینە بێ هەڵەکردن بنوسەوە msconfig.exe پاشان Enter لێ بدە، بڕۆ بۆ تابی Startup و لەوێدا هەر سەحێک هەبوو لەناو چوارگۆشەی تەنیشت هەربەرنامەیەک، لای بدە و مەیهێڵە و دواتر Apply و OK لێبدە و پاشان Restart هەڵبژێرە.
5- لەکارخستنی تایبەتمەندیAero: کلیکی لای ڕاست لەسەر Taskbar بکە ، پاشان سەحی تەنیشت ئەم نوسینە لابدە Use Aero Peek to preview the desktop
6- بەتاڵ کردنی (Recycle Bin)تەنەکەی خۆڵەکە.
لەکاتی سڕینەوەی فایلەکانتدا ، فایلەکان بەیەکجارر ناسڕدرێنەوە بەڵکوو بە شێوەیەکی کاتی دەچنە ناو Recycle Bin ولەوێشدا هەر جێگە دەگرن چونکە ئەویش بەشێکە لەشوێنی سەر هارد دیسکەکەت و دەکرێ بڵێین وەک فٶڵدەرێک وایە. بۆیە بەتاڵ کردنی و یەکجاری سڕینەوەی فایلەکان پێویستە . بەم جۆرە ئەنجامی بدە: کلیکی لای ڕاستی لەسەر بکە و پاشان empty recycle bin لێ بدە و دواتر Yes هەڵبژێرە.