ئێمە ئێستا لە سەردەمێک داین بێ گومان کە هیچ شتێک مەحاڵ نیە ، بەڵام کەمێک هیلاک بونی دەوێ تاکو بگەڕیی بەدوای ئەوەی کە دەتەوێ ، بۆ نمونە ئێستا تۆ کەسێکی حەز ئەکەی یاری پلەیستەیشن ٤ بکەی بەڵام توانای کڕینی پلەیستەیشن ٤ ـت نیە ، ئەمڕۆ ئێمە پرۆگرامێکی بچوکتان پێ دەناسێنین کە بەئاسانی یارێکانی پلەیستەیشن ٤ لە مۆبایلە ئاندۆیدەکەت دا کار پێ بکە .
ئێستا و لەم کاتە دا باشترین پرۆگرام بۆ یاری کردن لە مۆبایلەکەت دا Vortex باشترین پرۆگرامە کە بەستەری پرۆگرامەکەم لە خوارەوە داناوە .
ئەم پرۆگرامە کۆمەڵێک یاری لە خۆی گردوە و تۆش ئەتوانی بەئاسانی یاریان پێ بکەی ، کاتێ تۆ پرۆگرامەکەت داگرد و کردتەوە پەنجەرەیەکی نوێت بۆ ئەکرێتەوە کە لیستی یارێکانت پێ نیشان ئەدات و بەلای راست و چەبدا بڕۆ یەکێ لەو یاریانە هەڵبژێرە کە خۆت بەدڵتە .
هەنگاوی تر نەماوە بۆ جێ بەجی کردن تەنها ئەوە نەبێ چێژ لەیارێکانی پلەیستەیشن ٤ وەربگری لە مۆبایلەکەت دا ، کاتێ یاریەکەت هەڵبژارد PLAE دابگرەو دەست بکە بە یاری کردن
راستە ئەم پرۆگرامە یاریە بە ناو بانگەکانی تێدا نیە بەڵام گەشە پێدەرانی پرۆگرامەکە باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی داهاتوو دا هەموو یاریکانی بۆ زیاد ئەکەن ، ئەم پرۆگرامە چەن هەفتەیەکە دروست کراوە بۆیە هەموو یاریکانی تێدا نیە .