لە ماوەی رابردوودا گەر باسی تەقینەوەی پاتری مۆبایلمان بکردایە یەکسەر ئەمانوت گالاکسی نۆت ٧ , بەڵام ئیتر تەقینەوەکانیش پاتری هێدفۆنەکانیشی گرتووە رووخساری خانمێک دەسوتێنێت , رێکخەری پاراستنی فرۆکە خانەی ئوستورالیە دوای دوو کاتژمێر گەشت کردنمان لە چینەوە بۆ ملبورن ئەم خانمە لەنێو فرۆکەدا ئەخەوێت لە پرێکدا هێدفۆنەکانە بە رووخساریدا تەقیوەتەوە و دەست و مل و لێوی توشی سوتان بووە وەک خۆشی ئەلێت کاتێک هاتمەوە هۆش خۆم هەستم بە سوتان ئەکرد لەسەر رووی دەموچاوم دواتر چنگم دا لە رووخسارمە بووە هۆکاری ئەوەی هێدفۆنەکە لە ملم بگیرێت وە هەستی سوتایەکە رویی لە زیادبوون وە لەوێدا هێدفۆنەکەم لە خۆم کردەوە دام بە زەویدا کە ئاگری گرتبوو , وەک ئەلێن پاتری نێو هیدفۆنەکە هۆکاری گرگرتنەکە بووە , وە بە هیچ جۆرێک ئاماژە بەوە نەکراوە کە ناوی هێدفۆنەکە چی بووە تەنها سەرچاوەکان ئەلێن جۆرێکی هیدفۆن بووە و پاتریەکەی تەقیەوەتەوە بەلام ئەوەی لات ئەبیتە پرسیار کە ئاخۆ پاتری چی دەکات لە هێدفۆندا بۆ وەلامی ئەو پرسیارە پیویستە بزانی پاتریەکانی Dr . Dre پاتریان تێدایە بەلام ناتوانین بە تەواوی دەست نیشانی بکەین کە بەتائکید ئەو جۆرە هێدفۆنەی ئەو کۆمپانیایە چونکە هێشتە هیچ زانیاریەکی ئەوتۆ لەسەری بەردەست نیە
ژێدەر : Cnet
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت