پڕۆگرامەرێكی كورد له ماوه‌ى ڕابردودا ئەپڵیكەیشنێكی تایبەت بە یاسای عیراقیەكان پێشكەش بە قوتابیانی كۆلیژی یاسا و ڕامیاری بڵاوكرده‌وه و ئه‌مرۆ به‌فه‌رمى وه‌شانێكى نوێ ى ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه وه‌شێندرا .
ڕێكان حەمە ساڵح بەرنامەسازی ئەپڵیكەیشنەكە دەڵێت: بە مەبەست خزمەتكردنی قوتابیانی كۆلێژی یاسا و ڕامیاری و هەروەها بوونی هۆشیاری یاسایی، ئەم ئەپڵیكەیشنەم دروست كردوە كە تەواوی یاسا عێراقیەكانی بە زمانی كوردی لە خۆ گرتوە .
تێبینى : ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه تایبه‌ته به وه‌گه‌ڕخه‌رى ئه‌ندرۆید
لیرە كلیك بكە بۆ دابەزاندنی ئەپڵیكەیشنەكە