لەکاتی بەکارهێنانی بەرنامەی ڤايبەر، کە تايبەتە بە ئەنجامدانی پەيوەندی تەلەفۆنی و چاتکردن بەشێوەيەکی خۆڕایی لە رێگەی هێڵی ئينتەرنێتەوە پێويستە چەند شتێکی سەرەتایی لەو بەرنامەيە بزانين.

وەک ئاشکرايە ئەو بەرنامەيە بەشێوەيەکی چاوەڕواننەکراو لە سەرانسەری جيهاندا بەکارهێنەرێکی زۆری بەلای خۆيدا راکێشا بەهۆی کارابوونی لەسەر دوو سيستەمە زيرەکەکەی بواری تەکنەلۆژيا کە ئەوانيش ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بوون.

يەکێک لەو شتە سەرەتاييانەی کە دەبێت هەموو بەکارهێنەرێکی بيزانێت ئەويش لابردنی نيشانەی بينينی نامەکانە لە ڤايبەر، وەک دەزانن کاتێک نامەيەک بۆ هاوڕێيەکت دەنێريت لە رێگەی ئەو بەرنامەيەوە دوای نووسينی (Delivered) ئەگەر هاتوو ئەو کەسە نامەکەی بينی دەنووسێت (Seen) واتە بينرا.

رەنگە زۆربەمان لە هەندێک کاتدا بمانەوێت نامەکان بخوێنينەوە بەبێ ئەوەی بەرانبەرەکەمان بزانێت واتە بەبێ ئەوەی بينووسێت (Seen)، بۆ ناچالاککردنی ئەو تايبەتمەندييەش ئەم هەنگاوانە جێبەجی بکەن:

– بچۆ بەرنامەی ڤايبەر.

– دواتر بەشی Setting هەڵبژێرە.

– دواتريش Privacy ، لەوێش Send ‘Seen’ status لابدە واتە بيکوژێنەوە.

بۆ زانياریی زياتر سەيری ئەم ڤيديۆيە بکەن کە لەسەر ئەندرۆيد جێبەجێکراوە:

ئامادەكردنی : وێستگە – سەربەست

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.