لێكۆڵەرەوە ئەمریكییەكان ئاشكرایان كردووە عەقڵی مرۆڤ بە قەوارەی زیاتر لە 100 ملیۆن گێگابایت زانیاری هەڵدەگرێت.

رۆژنامەی “ئای لایڤ”ی ئەلیكترۆنی بڵاوی كردووەتەوە عەقڵی مرۆڤ دەتوانێ زانیارییەكی زۆر بە قەوارەی زیاتر لە 100 ملیۆن گێگابایت هەڵگرێ، ئەو بڕە ئەگەر بیگۆڕیت بە كتێب واتە 4.7 ملیار كتێب، یان 670 ملیۆن لاپەڕەی ئینتەرنێت.

مامۆستایەكی زانستی دەمارە ژمێرییەكان بەنێوی تیری سیگنۆفسكی زیاتر روونی كردەوە “ئێستە توانیومانە بگەینە سەرەداوێك بۆ چۆنیەتی كاركردنمان لە خانە دەمارەكانی مێشك لە هەردوو جۆری وزەی كەم و وزەی زۆر”.

سیگنۆفسكی و هاوڕێكانی لە پەیمانگەی “سالك” بۆ زانستی خانە دەمارەكان لە كالیفۆرنیا توانیویانە ئەو خانەیە بدۆزنەوە كە لە مێشكدا بەرپرسە لە فێربوون و وەرگرتنی زانیاری كە ئەو خانە دەمارانە بەوە ناسراون مەڵبەندی هەڵگرتنی زانیاری و هێشتنەوەی یادەوەرییەكانن.

ئەو لێكۆڵینەوە نوێیانە دەریدەخەن دەزگای مێشك قەوارەكەی زۆر زیاترە لەوەی پێشبینی دەكرا، كە توانای هەڵگرتنی زانیارییەكان لە عەقڵی مرۆڤ دەگاتە 8000 ترلیۆن بایت، كە بەرامبەرە بە بەتراكێكی هەزار ساڵ لە میوزیك.

basnews

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.