زۆرجار بەهۆی رەوشی کەش و هەوا سێری سەتەلایەتەکانمان تێک ئەچێت یا خود دەمان هەوێت سێرێکی نوێ دابنێین بەڵام شارەزایەکی تەواومان نیە لەسەری من لێرە بەرنامەیەکتان بۆ دائەنێم ئەگەر شارەزایتان نیە لەسەر دانانی سێری سەتەلایت ئەوە ئەتوانن لەرێگای ئەو بەرنامەیەوە سێری سەتەلایت دابنێنن .
 بۆ ئەوەی بتوانیت سێری سەتەلایت دابنێیت پێویستت بەوەستا نەبێت لەرێگای بەرنامەی  “Satellite Director” کە بەرنامەیەکی خۆراییە بۆ سیستەمی ئەندرۆید گونجاوە تا ئێستا .
دوای داگرتن و دامەزراندنی بەرنامەکە و کردنەوەی ئەمەتان پێ ئەدا .
لەم رێگایەوە کەسەرەتا سورە کە سیگنالی هێنا دەبێتە زەرد بەڵام دەبێت لەو شوێنیک بیت کە GPS بەباشی تییدا کار بکات وابزانم ئێستا لەهەموو کوردستان GPS کار دەکات .
دوای دۆزینەوەی شوێنی گونجاو و هێنانی سیگنال دواتر دەبێت مانگێکی دەستکرد دیاری بکەین بۆ ئەمەش کلیک دەکەین لەسەر “Satellites” کە وەک لەوێنەکە دیارە
دواتر مانگە دەستکردەکە هەڵدەبژێرین و نمونە من مانگی دەستکردی NileSat م هەڵبژرادووە.
دواتر ئەتوانیت شوێن و سیگنالی سێرەکەمان بەتەواوی دیاری بکەین وەک لەوێنەکە دیارە
دواتر بەرز و نەزمی سێرەکەمان پێ دەلێت کەچۆن بێت وە هەندێک زانیاری تر .
هەروەها ئەتوانن بەری بدەنە ئاسمان بۆ دۆزینەوەی مانگە دەستکردەکە .
ئەمەش بەڤیدیۆ فێرکاری چۆنیەتی دانانی :
لینکی داگرتنی بەرنامەکە لێرە دابگرن
ئاماده‌كردنى : ئه‌رسه‌لان ئایتی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.